English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆ پارێزگاریکردن لە مێشكت لەم خووانه‌ دووربکەوە
2018-08-27 [11:10 AM]

هه‌ولێر - ZNA



زۆرینەی توێژینەوەکان ئاشکرایانکردووە مێشك یەکێکە لەو ئەندامانەی کە پێویستی بە زۆرترین وزە هەیە و ٢٠%ی کالۆرییەکانی جەستە بەکاردەهێنێت، چونکە بەرپرسە لە کاری تەواوی ئەندامەکانی دیکەی جەستە.

ماڵپەڕی "دەیلی هێڵس پۆست"ی پزیشکی ئاماژەی بە ١٠ خوی ڕۆژانە کردووە کە وادەکەن کاری مێشك تێكبچێت و نەتوانێت ئەرکەکانی بە باشترین شێوە جێبەجێبکات بەمجۆرە:

١. بێزاری و بێتاقەتبوون وادەکات خانەکانی مێشك بەرەو لەناوچوون بچن.


٢. نەخواردنی ژەمی بەیانی وادەکات مێشك بە شێوازێکی دروست کار نەکات.


٣. بەرکەوتنی زۆر بە تیشکی کارۆموگناتیسی کە لە ئامێرە ئەلکترۆنییەکان و مۆبایلە زیرەکەکانەوە دەردەچێت زیان بە مێشك دەگەیەنێت.


٤. کارکردن لەکاتی نەخۆشیدا وادەکات فشار بکەوێتە سەر جەستە و مێشك و ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی دیکە زیاتر دەبێت، چونکە لەم کاتەدا سیستمی بەرگری بە هەموو توانایەوە کاردەکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی نەخۆشییەکە و لە بەشەکانی دیکەی جەستەدا ڕۆڵی کەمدەبێتەوە.


٥. قسەنەکردن و دروستنەکردنی پەیوەندی لەگەڵ کەسانی دیکەدا وادەکات هەندێك کاری مێشك بوەستێت کە پشت بە قسەکردن دەبەستن.


٦. زۆر خواردن دەبێتەهۆی قەڵەوی کە ئەوەش زۆرترین زیان بە مێشك و شێوازی کارکردنی دەگەیەنێت و ئەگەری توشبوون بە خڵەفاوی زیاد دەکات.


٧. مێشك لەکاتی خەوتنیشدا کاردەکات و هەندێك ئەرکی جیاواز بەجێدەهێنێت وەك هەڵگرتنی زانیارییەکان و دەرکردنی ژەهرە ماددەکان، بۆیە کەم خەوتن وادەکات ئەگەری توشبوون بە کێشە لە یادەوەریدا زیاتر ببێت.


٨. جگەرە بڕێکی زۆر ژەهرە ماددەی تێدایە کە زیان بە مێشك دەگەیەنێت بەتایبەت توێکڵی مێشك، ئەمەش وادەکات ناهاوسەنگی لە کارکردنیدا دروست ببێت.


٩. خواردنی بڕێکی زۆری شەکر زیانی بۆ هەموو جەستە دەبێت بەتایبەت سیستمی دەماری ناوەکی و ئەگەری توشبوون بە زەهایمەر زیاد دەکات.


١٠. هەڵمژینی هەوای پیس زیانی بۆ تەواوی جەستە دەبیت بەتایبەت مێشك، و ئەگەری توشبوون بە زەهایمەر و خڵەفان زیاتر دەکات.





ئەم هەواڵە 5956جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad