English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئومێد خۆشناو : له‌ زۆنی ئیڕهابی فیکری کۆیله‌ی نازدار دروست بووه‌
2018-08-27 [07:29 AM]

ZNA-هەولێر


ئومێد خۆشناو سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى دیموكراتى كوردستان له‌هه‌ژماری خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى(فه‌یس بووك) نووسیویه‌تى ، پرسیارێک له جه‌ماعه‌تی ئه‌ولا  ، ئه‌رێ به‌جدی ده‌نگده‌ران و لایه‌نگرانی جه‌ماعه‌تی ئه‌و لا،ده‌بێ ئێستا پرسیار له‌ سه‌رانی خۆیان نه‌که‌ن و نه‌ڵێن ،خێره‌ ئێوه‌ ئه‌و حکومه‌ته‌تان به‌ شکستخواردوو ده‌دایه‌ قه‌ڵه‌م و په‌رله‌مانیشتان به‌ ده‌سته‌مۆی پارتی ده‌شووبهاند، ئێستا خێره‌ داوای درێژکردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مان و به‌رده‌وام بوونی حکومه‌تی شکستخواردوو ده‌که‌ن!؟.

ناوبراو دەلێـ، ئێستا کاتی ئه‌وه‌یه‌ ئه‌گه‌رهیچتان له‌گه‌ڵ سه‌رانی ده‌ستڕۆیشتووی خۆتان پێ ناکرێ و گوێتان پێناده‌ن، وه‌ک هه‌میشه‌ ئازاو دلێربن و وه‌رنه‌ سه‌رشه‌قام و که‌مپین و بایکۆت و میتینگ و گردبنه‌وه‌و ده‌رفه‌تێکی گه‌وره‌یه‌ خۆتان نیشان بده‌ن، چونکه‌ هه‌میشه‌ ئاره‌زووی خۆپیشاندان ده‌که‌ن ئێوه‌.

هه‌روه‌ها ده‌شلێت ، ئه‌رێ ئێوه‌ جه‌ماعه‌تی بایکۆت و خۆپیشاندان پرسیارێکیش له‌خۆتان ناکه‌ن،چه‌ندین ساڵه‌ ئێمه‌ به‌ کۆیله‌ ده‌شوبهێنن، ئێستا بۆتان ده‌رکه‌وت ئێوه‌ له‌ زۆنی ئیڕهابی فیکری به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێبکه‌ن،چ کۆیله‌یه‌کی نازدارتان لێ دروست بووه‌.؟

له‌به‌شێكى دیكه‌ى نووسینه‌كه‌یدا هاتووە، ئه‌رێ بێزه‌حمه‌ت ئێوه‌ ئێمه‌تان به‌ دژه‌ دیموکراسی و پاشکه‌وتوو ده‌دایه‌ قه‌ڵه‌م، ئێستا بۆتان ده‌رکه‌وت کاتێک دیموکراسی له‌ده‌رگای ماڵی قه‌ڵه‌مڕه‌وان و به‌رژه‌وه‌ند خوازانی سه‌رانی ئێوه‌ ده‌دات، ئه‌وان چ مه‌خڵوقێکی دژه‌ دیموکراسین و چه‌ند له‌خه‌می گیرفان و کورسی و سه‌ڵته‌نه‌تی خۆیانن؟!.

ئومێد خۆشناو وتیشى که‌وابوو شه‌رمه‌ زۆریش شه‌رمه‌ چیتر ئێوه‌ خۆتان بۆ ئه‌وان مه‌خلوقان بگه‌وجێنن، ئه‌گه‌ر پێشتر هه‌ستان پێنه‌کردوه‌،ئه‌وا من پێتان ده‌ڵێم ئێستا ده‌رکه‌وت سه‌ران و ده‌ستڕۆیشتوانی ئێوه‌ چیان ده‌وێ و ئێوه‌ش به‌بێ هه‌ستپێکردن چۆن گه‌وجێنراون و چ کۆیله‌یه‌کی تاریک بین و چ کاروانێکی مێگه‌لی سه‌رلێشواوتان لێ هاتۆته‌ به‌رهه‌م.

 له‌كۆتادا ناوبراو ڕایده‌گه‌ێنێت ئه‌گه‌ر ئێوه‌ خواستی گیرفان پڕه‌کانی خۆتان قبوڵبکه‌ن،هه‌زار جار پیرۆزتان بێت و چیتریش خه‌ڵکی کوردستان ئێوه‌ به‌ ئازاو دلێرو بوێر نابینێ که‌،قه‌تیش وای نه‌دیوون،ئه‌ی کۆیله‌کانی پۆست مۆدێرن و شه‌فاف و دژه‌ گه‌نده‌ڵ و چیو چی له‌ دروشمی بریقه‌دار.





ئەم هەواڵە 3673جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad