English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شانده‌ باڵاكه‌ی عێراق له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانى له‌ كۆبوونه‌وه‌دان
2018-08-27 [07:45 AM]

ZNA-هەولێر


سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 27ى ئابی 2018 شاندێكى باڵاى لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانى عێراق كه‌ بریتین له‌ لایه‌نه‌كانى سائیروون و نه‌سر و وه‌ته‌نییه‌ و حیكمه‌  كه‌ به‌شداربووی هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بوون، گه‌یشتنه‌ شاری هه‌ولێر .

شانده‌كه‌ی عێراق پێكدێن له‌ هه‌ریه‌ك، له‌ نسار ره‌بیعی و جاسم حلفی له‌ هاوپه‌یمانی سائیرون، عه‌دنان زه‌رفی و خالید عوبه‌یدی له‌ هاوپه‌یمانى نه‌سر، ئه‌حمه‌د فه‌تلاوی و عه‌بدوڵڵا زه‌یدی له‌ڕه‌وتى حیكمه‌، كازم شه‌مه‌ری و ڕه‌عد دهلكی له‌ هاوپه‌یمانى وه‌ته‌نییه‌ . 

شانده‌ باڵاكه‌ی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی عێراق له‌ ئێستادا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانى له‌ كۆبوونه‌وه‌دان، هەروەها بڕیاره‌ شانده‌كه‌ كاتژمێر 3 دوای نیوه‌ڕۆ لەگەڵ هەردوو مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارتی لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆدەبنەوە.  





ئەم هەواڵە 3154جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad