English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پارێزگاری به‌سره‌ كۆمپانیا ‌نه‌وتیه‌كان به‌كارێك ناچار ده‌كات
2018-08-27 [07:51 AM]

ZNA – هه‌ولێر


پارێزگاری بەسرە  کۆمپانیاکانی نەوت ناچار دەکات دەست بە دروستکردنی وێستگەی پوختەکردن و پاڵاوتنی ئاو بکەن ئه‌گه‌رنا رێگایان پێنادرێت لە کارەکانیان بەردەوام بن.

لە لێدوانێکیدا بۆ تەلەڤزیۆنی حورە، ئەسعەد ئەلعیدانی پارێزگاری بەسرە، رایگەیاند: "دەبێت حکوومەتی فیدڕاڵ ئەو باسە بجوڵێنێت، دەنا ئێمە کاری پێویست دەکەین بۆ پاراستنی هاووڵاتیانی خۆمان".

پارێزگاری بەسرە گوتیشی : "هەموو ئەو کۆمپانیانەی لە بەسرە کاردەکەن گەر دەیانەوێت لێرە بمێننەوە، دەبێت وێستگەی پوختەکردن و پاڵاوتنی ئاو دروستبکەن".

ئەلعیدانی روونیشی كرده‌وه‌:  ئەوان رەزامەندی، بەڕێوەبەری کۆمپانیاکانی نەوتی بەسرە، ئیحسان جبوری یان وەرگرتووە بۆ ئەو مەبەستە.

خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان لە پارێزگای بەسرە پشتگوێخراون و هاووڵاتیانی ئەو شارە پڕ سامانەش بەردەوامن لە دەربڕینی ناڕەزایی بەڵام لە نوێترین هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکان، پارێزگاری ئه‌و شاره‌  کۆمپانیاکانی نەوت ناچار دەکات ئەو گرفتانە چارەسەربکەن.

 





ئەم هەواڵە 8389جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad