English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ترەمپ:پێم باشە پرسنامەیەکی فەرمی و کورت بۆ جۆن مەکكین لەسەر تویتەر رابگەیەنم
2018-08-27 [07:52 AM]

ZNA-هەولێر


رۆژنامەی "واشنتن پۆست" لەچەند سەرچاوەیەکی ئاگادارى گواستەوە ، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رێگری کرد لە بڵاوبوونەوەی بەیاننامەیەکی کۆشکی سپی کە ستایشی رکابەرەکەی پێشووی سیناتۆری کۆچکردوو جۆن مەکكین دەکات، کە ئەویش وەکو ترەمپ سەر بە پارتی کۆمارییەکانە.

رۆژنامەکە رایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ، خودی خۆی نەیهێشت بەیاننامەی پرسنامەى کۆچکردنی سیناتۆر جۆن مەکكین، بڵاوبکرێتەوە، کە کاربەدەستانی کۆشکی سپی ئامادەیان کردبوو و، پرسنامەکە ستایشی پاڵەوانێتی سیناتۆری کۆچکردووی دەکرد لەمیانی جەنگی ڤێتنام و بەدیلگردنی لەو وڵاتە و ئەو خزمەتە مەزنەی کە پێشکەشی کردووه‌ بە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

دۆناڵد ترەمپ، گوتی، من پێم باشە پرسنامەیەکی فەرمی و کورت بۆ جۆن مەکكین، لەسەر "تویتەر" رابگەیەنم، سەرباری گوشارەکانی گوتەبێژی کۆشکی سپی سارە ساندرز و، سەرۆکی دەستەی کاربەدەستانی کۆشکی سپی جۆن کێڵی، بۆ دەرکردنی پرسنامەیەکی فەرمی له‌بارەی مێژووی ئەو پیاوە.





ئەم هەواڵە 3616جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad