English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەم خۆراکانە یارمەتی توانەوەی چەوری ئەدەن لە لەشدا
2018-08-27 [12:00 PM]

هەولێر _ ZNA


ده‌ته‌وێت كێشی له‌ش دابه‌زێنیت و چه‌وری و کالۆری له‌ش بتوێنیته‌وه،‌ ده‌توانیت سێوی سه‌وز بخۆیت له‌گه‌ڵ ئه‌م 6 جۆریخواردنه‌ كه‌ كاریگه‌ریه‌كی خێرایان، لە توانەوەی چەوری لەشدا هەیە.

 

دانه‌وێله‌ خۆراكیه‌كان : وه‌ك خواردنی برنجی بۆر و سیری عه‌جه‌م، یارمه‌تی توانه‌وه‌ی رێژه‌ی كالۆری له‌ش ده‌دات، چونكه‌ برێكی باش پێكهاته‌ی ریشاڵی تێدایه‌ و كاریگه‌ری له‌سه‌ر زیادبوونی كێش نییه‌.

بیبه‌ری تون : له‌گه‌ڵ ژه‌مه‌ خۆراكیه‌كان خواردنی بیبه‌ری تون ده‌بێته‌هۆی سووتانی كالۆری له‌ش و كێش داده‌به‌زێنێت.

نیسك : نیسك پێكهاته‌یه‌كی باشه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ئاسن له‌ له‌شیاندا كه‌مه‌ و به‌پێی توێژینه‌وه‌كان خواردنی كوپێك نیسك رێژه‌ی ئاسن %35 به‌رز ده‌كاته‌وه‌ رۆژانه‌، كاریگه‌ری له‌سه‌ر كێش نییه‌.

گۆشتی كه‌م چه‌وری : پرۆتین ده‌بێته هۆی سوتانی رێژه‌ی كالۆری له‌ش و له‌ ماوه‌ی كرداری هه‌رسكردندا رێژه‌ی له‌ %30 كالۆری ده‌سووتێنێت،سنگی مریشك یه‌كێكه‌ له‌و گۆشتانه‌ی رێژه‌ی چه‌وری كه‌مه‌ و كرداری هه‌رسی ئاسانه‌ و رێژه‌ی كالۆری داده‌به‌زێنێت.

چای سه‌وز : خواردنی چای سه‌وز یارمه‌تی خێراكردنی كرداری هه‌رس ده‌دات و چه‌وری له‌ش به‌خێرایی ده‌توێنێته‌وه‌.
 

خواردنه‌وه‌ی شیره‌مه‌نیه‌ كه‌م چه‌ور‌ییه‌كان : ئه‌م خۆراكانه‌ بڕێكی باش كالسیۆم و ڤیتامین دی تێدایه‌،‌ یارمه‌تی به‌هێزكردنی ماسولكه‌كانی گه‌ده‌ و ئێسك و جومگه‌ ده‌دات و یارمه‌تی كرداری مژینی خواردن ده‌دات به‌شێوه‌یه‌كی باشتر و كاریگه‌ری له‌سه‌ر زیادبوونی كێشیش نییه‌





ئەم هەواڵە 11191جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad