English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سزاکانی ئەمریکا لەدژی رووسیا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە
2018-08-27 [08:04 AM]

ZNA-هەولێر


سزاکانی ئەمریکا کە پێشتر لەدژی رووسیا رایگەیاندبوون، ئەمڕۆ دووشەممە چووە بواری جێبەجێکردنەوە بەهۆی بانگه‌شه‌كانى بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن رووسیاوە لە شاری ساڵزبۆری بریتانیا.
بەپێی ئەو بەڵگەیەی کە لە تۆماری فیدراڵی ــ دەزگای فەرمی چاپکراوی حکوومەتی ئەمریکا هاتووە: "وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، کە رووسیای فيدڕاڵى چەکی کیمیایی بەکارهێناوە لەدژی هاووڵاتیانی كه‌ ئەمەش پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتییە".
بەپێی بەڵگەکە، "ئەمڕۆ دووشەممە ٢٧ی ئاب راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌ ده‌چێته‌ بواری جێبەجێکردنەوە"
بەیاننامەکە روونيشی کردەوە، بەپێی سزاکان پێویستە هەموو یارمەتییەکانی ئەمریکا بۆ رووسیا بەپێی یاسایی یارمەتیدانی بیانی ساڵی ١٩٦١ رابگیرێت، جگە لە "یارمەتييه‌ بەپەلە و مرۆييه‌كان و بەرهەمه‌ خۆراکييه‌كان و بەرهەمە کشتوکاڵییەکان".





ئەم هەواڵە 4900جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad