English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌ خورماتوو بەرپرسێکی کورد دوور دەخرێتەوە و تورکمانێک لە شوێنی داندرا
2018-08-27 [08:23 AM]

ZNA-هه‌ولێر


بەپێی زانیارییەکان، حەسەن زەینولعابدین، قایمقامی سەپێندراوی حەشدی شەعبی لە خورماتوو فەرمانی دوورخستنەوەی عیماد جەمیل، بەرپرسی نووسینگەی قایمقامیەتی خورماتووی لەکارەکەی، داوە.

بە بڕیاری حەسەن زەینولعابدین، ھاووڵاتییەکی تورکمانی خەڵکی شارەدێی ئامرلی بە ناوی حاجی مەھدی ناسراو بە ئەبو حازم لە شوێنی عیماد جەمیل دانراوە، کە ھیچ کاتێک فەرمانبەری قایمقامییەت نەبووە.

ئەو بەرپرسە کوردە ماوەی ١٤ ساڵە لە قایمقامیەتی خورماتوو کار دەکات و ھیچ کێشەیەکی نەبووە، بەڵام بەھۆی ئەوەی دوای خیانەتی ١٦ـی ئۆکتۆبەر دژایەتیی پێکھاتەی کورد دەکرێت، لە کارەکەی دوور خراوەتەوە.

 

لە رۆژی ١٦ـی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧، میلیشیاکانی حەشدی شەعبی بە ھاوکاریی گرووپێکی خیانەتکاری ناو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، شاری خورماتوو و ھەموو ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستانی داگیر کرد.

ڕۆژی ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧، کەرکووک، خورماتوو و ناوچەکانی دەوروبەری کەوتنە ژێر دەستی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و ھێزەکانی عێراق، دواتر ھەریەک لە کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتی و شێخ جەعفەر مستەفا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و فەرماندەی یەکەی ٧٠ی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان، ئاشکرایان کرد کە گرووپێکی نێو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەمەدا بەرپرسیارن و ڕێککەوتنی ژێربەژێریان لەگەڵ میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و ھێزەکانی عێراق کردووە و بەو ھۆیەوە سەدان پێشمەرگە و ھاووڵاتی شەھید و بریندار بوون و نزیکەی ٢٠٠ ھەزار کەسیش ئاوارە بوون.





ئەم هەواڵە 4192جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad