English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوریا و ئێران رێككەوتنێكی سەربازیان مۆركرد
2018-08-27 [08:41 AM]

ZNA-هه‌ولێر


دوای چەندین ساڵ لە پاڵپشتیکردنی ئێران بۆ ھێزەکانی رژێمی سوریا ، ئاژانسی ھەواڵی تەسنیم رایگەیاند کە تاران و دیمەشق رێککەوتنێکی ھاوکاری سەربازیان واژوو کرد لە میانەی کۆبوونەوەی ھەردوو وەزیرانی ئەو دوو وڵاتە لە سوریا  .

بەپێی سەرچاوەکە ئەمیر حاتمی وەزیری بەرگری ئێران بە سەردانێکی دوو رۆژە گەیشتە دیمەشقی پایتەختی سوریا بۆ ئەوەی چاوی بە بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا و گەورە بەرپرسانی سەربازی ھەردوو وڵات بکەوێت .

جۆن بولتۆن راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا ھەفتەی رابردوو رایگەیاندبوو کە پێویستە ئێران ھێزەکانی لە سوریا بکشێنێتەوە .

کەچی بەرپرسانی ئێران رایدەگەیەنن کە بوونی ھێزەکانیان لە سەر داوای حکومەتی سوریا بووە و ھیچ نیازێکیان نییە لەو وڵاتە بکشێنەوە  .





ئەم هەواڵە 2131جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad