English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە گەرمیان كەسێك لەكاتی دزینی ماتۆڕسكیل بریندار كرا
2018-08-27 [08:47 AM]

ZNA-هه‌ولێر


لەڕاگەیاندراوێکدا کەوێنەیەکی دەستئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس کەوتووە ، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ڕایدەگەێنێت: ئێوارەی ڕۆژی یەک شەممە ٢٦ ی ئابی ٢٠١٨ ،  لەقەزای کفری دووتۆمەتبار ماتوورسکیلێک دەدزن و بۆناحییەی ڕزگاری سەربەقەزای کەلار دەیگوێزنەوە .

لەڕێگا لەلایەن خاوەنی ماتۆرسکێلەکەوە تەقەیان لێ دەکرێ و یەکێک لەتۆمەتبارەکان بریندار دەبێت دوای ئاگادارکردنەوەی پۆلیس لەڕوداوەکە دەست بەجێ مەفرەزەکانی پۆلیس و ئاسایشی ناحییەی سەرقەڵا دەگەنە شوێنی ڕوداوەکە تۆمەتباران و ئەودوو کەسەی تەقەیان کردوە دەستگیر دەکەن . 

پۆلیس ڕاشیدەگەێنێت: بریندارەکە بەمەبەستی چارەسەر ڕەوانەی نەخۆشخانەی قەزای کەلار کرا دوای چارەسەری پێویست بەھۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی دەکرێت .

بەبڕیاری دادوەر تۆمەتباران لەبنکەی پۆلیسی سەرقەڵا ڕاگیراون.





ئەم هەواڵە 2278جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad