English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەھەولێر گەنجێک بەھۆی خۆکێشانی بە فسفۆڕێک دەکوژرێت 
2018-08-27 [11:38 AM]

ZNA – ھەولێر 




گەنجێک بەھۆی خۆکێشان بە فسفۆڕێکی بەردەم ماڵێک لەلایەن دوو کەسەوە لەنێو ئۆتۆمبێلەکەی دەدرێتە بەر دەسترێژی گوللە و دەکوژرێت.

لە دوای کوژرانی گەنجۆ دوو تۆمەتبار بۆ چەند رۆژێک دەستگیر دەکرێن و دواتر ئازاد دەکرێن، لە دوای ئازادکردنی تۆمەتبارەکان تاوەکو ئێستا دووجار بەپێی ماددەی ٤٠٦ فەرمانی گرتن بۆ تۆمەتبارەکان دەرکراوە. بەڵام وەک کەسوکارەکەی دەڵێن ھێشتا تۆمەتبارەکان دەستگیرنەکراونەتەوە.  

رووداوەکە کاژێر ٣:٤٥ خولەکی شەوی ٣-ی مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠١٧ روویداوە، گەنجۆ لەنێو ئۆتۆمبێلەکەی لەلایەن دوو کەسەوە دەدرێتە بەر دەسترێژی گوللە و دەکوژرێت. وەک ھاوژین و کەسوکارەکەی دەڵێن چیرۆکی کوژرانی گەنجۆ بەمشێوەییەیە کە گەنجۆ لەکاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلدا خۆی بەچەند فسفۆڕێکی بەردەم ماڵی دووژمندارێکدا دەکێشێت، ئەوانیش دەستبەجێ تەقەی لێدەکەن و دەیکوژن.

ئازاد سدیق، برای کوژراوەکە گووتی : "بەکۆڵانێکدا رۆیشتووە خۆی لە فسفۆڕێکداوە و کوشتویانە، بەقسەی زاوای ئەو ماڵەی کە براکەی منیان کوشتووە ئەوان دووژمندارن، بەحیساب کە دووژمنەکەی ئەوانە، باشە کە تەقەت لێکرد رۆیشت بۆ دووبارە دەچی تەقەی لێدەکەیەوە، دوو گوللەی لێدرابوو، باشە خۆ مریشک کوشتن نییە، ئەمە یەکەم جاری نییە چەند کەسێکی دیکەشی کووشتووەو بۆی چووەتە سەر".

لە دوای کوژرانی گەنجۆ دوو تۆمەتبارەکە بۆ چەند رۆژێک دەستگیر دەکرێن و دواتر ئازاد دەکرێن، لەدوای ئازادکردنی تۆمەتبارەکان تاوەکو ئێستا دووجار بەپێی ماددەی ٤٠٦ فەرمانی گرتن بۆ تۆمەتبارەکان دەرکراوە. بەڵام وەک کەسوکارەکەی دەلێن ھێشتا تۆمەتبارەکان دەستگیرنەکراونەتەوە.  

رۆژان ئیبراھیم، ھاوژینی کوژراوەکە دەلێت : "دەمەوێت ئاشکرابن و دەستگیربکرێن، ئەو دوومنداڵەیان بێ باوک کرد، داواکاری من ئەوەیە حکومەت و یاسا کارێکمان بۆ بکەن، من ھیچم لەدەست نایەت و بارودۆخم زۆر خراپە".

گەنجۆ لەدوای خۆی دوو منداڵی تەمەن ٩ ساڵانی بەجێھێشتووە، کە زۆر بەئەستەم درک بە کوژرانی باوکیان دەکەن. شوکرییە خورشید، دایکی کوژراوەکە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "کوڕی منی کووشتووە بیگرن، لە کامیرە دەرچووە بۆ نایگرن؟ کوڕم ١٥ ساڵ پێشمەرگەبوو لە باشیک، سەری ساڵ ئاھەنگی گێڕاوە، ھاتووەتەوە ماڵ دواتر چووەتە دەروە و کوشتوویانە"،

گەنجۆ لەلاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک دوایین وێنەی ساڵی ٢٠١٦ بڵاوکردووەتەوە، ھیوای خۆشیی بۆ ساڵی ٢٠١٧ خواستبووە ، بەڵام بێ ئاگا لەوەی ساڵی نوێ بە رووداوێکی ناوخۆش کۆتایی بەژیانی دێت و بۆ کەسوکارەکەشی بە ناخۆشی تێپەڕدەبێت.


ی.ا 
سەرچاوە | رووداو 
 





ئەم هەواڵە 12253جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad