English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نەتەوە یەکگرتووەکان داوای دادگاییکردنی سوپای میانمار دەکات
2018-08-27 [01:03 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ڕاپـۆرتێکی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت هێزە چەکدارەکانی میانمار خراپـترین تاوانیان بەرامبەر موسڵمانە ڕۆهینگیاکان ئەنجامداوە، بۆیە دەبێت لێکۆڵینەوە لەگەڵ جەنەڕاڵە باڵاکانی ئەو وڵاتە بکرێت و بە تاوانی جینۆساید دادگایی بکرێن.

 

ئەمڕۆ دووشەممە ئۆفیسی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاپـۆرتێكی بڵاوکرده‌وه‌ رایگه‌یاند، ئەو لێکۆڵەرەوانەی لە لایەن ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە لە مانگی سێی ساڵی 2017 ڕاسپـێردران بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕەوشی ڕۆهینگیاکان، گەیشتنە ئەو ئەنجامەی لەشکری میانمار و هێزی ئاسایشی دیکەی ئەو وڵاتە لە هەرێمەکانی کاچین و ڕاخین و شان بە چەندان شێوە مافەکانی مرۆڤیان پـێشێلکردووە.

 

بەپـێی ڕاپـۆرتەکە ئەم هێزانەی سەر بە دەوڵەتی میانمار بەبێ جیاوازی ڕۆهینگیاکانیان بێ‌سەروشوێن کردووە و ئەشکەنجەیان داون و کوشتوویانن و دەسـتدرێژی سێکسیان کردووەتە سەر ژنانیان و لە منداڵەکانیان داون و گوندیان بە تەواوی سووتاندوون.

 

دەڵێت هێندە بەڵگە هەن بەسە بۆ ئەوەی گەورە بەرپـرسانی لەشکری میانمار لەسەریان دادگایی بکرێن لە لایەن دادگایەکی تایبەتەوە تاوەکو بڕیار بدرێت ئەوەی لە هەرێمی ڕاخین کردوویانە جینۆسایدە.

 

لێکۆڵەرەوان لیستێکیان ئامادەکردووە بە ناوی ئەو کاربەدەستانەی بەرپـرسی سەرەکین لە پـێشێلکاریـیەکان، لەوانە جەنەڕاڵ مین ئۆنگ هلاینگ سەرۆکی لەشکر و 5 جەنەڕاڵێکی دیکەی باڵا.

 

ڕاپـۆرتەکە ڕەخنەی توندیش لە (ئونگ سان سوو کی) سەرۆکی حکومەتی میانمار دەگرێت کە پـۆستەکەی و دەسەڵاتە ئەخلاقیـیەکانی خۆی بەکار نەهێناوە بۆ ڕێگەگرتن لە پـێشێلکاریـیەکانی لە هەرێمی ڕاخین کراون.

 

voa





ئەم هەواڵە 1834جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad