English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
باس لە نزیکبوونەوەی لە سێدارەدانی رامین‌ حوسێن‌پەناهی دەکرێت
2018-08-27 [01:02 AM]

ZNA - هەولێر


ھەوڵەكان بۆ لەسێدارەدانی رامین حوسێن پەناھی زیندانی سیاسی كورد لە لایەن بەرپرسانی زیندانی رەجایی شاری كەرەجەوە زیاتر بووە.

ئەمجەد حوسێن‌پەناھی برای رامین تایبەت بە كوردستان24ی راگەیاند كە شەوی رابردوو لە كاتی گواستنەوەی رامین بۆ ژووری لەسێدارەدان بە شێوەیەكی ناروون بریندار بووە و ئەمەش بۆتە ھۆی ئەوەی لەسێدارەدانەكەی پاش بكەوێت و ئەگەر ھەیە بۆ نەخۆشخانە گواسترابێتەوە.

برای رامین لە بەیاننامەیەكدا لە لاپەرەی تایبەتی خۆی لە تۆرە كۆمەڵایەتیەكاندا رایگەیاندووە كە رامین حوسێن پەناھی وەك نارەزایەتی دەربرین بەرانبەر بە لەسێدارەدانی لێوەكانی خۆی دووریوەتەوە و مانی لە خواردن گرتووە.

مانگی رابردوو بە شێوەیەكی كتوپر ئەو زیندانیە سیاسیە لە گرتووخانەی سنەوە بۆ تاران گواسترایەوە و ھەرئەوكات پارێزەرەكانی و بنەماڵەكەی پشتراستیان كردەوە كە ھەولەكان بۆ لەسێدارەدانی چرتر بوونەتەوە.





ئەم هەواڵە 5473جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad