English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لاھای مانگی داهاتوو بڕیاری كۆتایی لە بارەی سكاڵاكەی ئێران دژ بە ئەمریكا دەدات
2018-08-27 [01:12 AM]

​ZNA - هەولێر


دادگای لاھای یەك مانگی دیكە بڕیاری كۆتایی لە بارەی سكاڵاكەی ئێران دژ بە ئەمریكا دەدات.

ئەمڕۆ دادگای نێودەوڵەتی لاھای یەكەم دانیشتنی بۆ تاوتوێكردنی سكاڵای ئێران لە ئەمریكا ئەنجامدا، بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمریكا تا ئێستا بە فەرمی وەڵامی سكاڵاكەی ئێرانی نەداوەتەوە . پرۆسەی تاوتوێكردنی سكاڵاكەی ئێران لە ئەمریكا لە دادگای نێودەوڵەتی لاھای 4 رۆژ دەخایەنێت و دادگا تا یەك مانگی دیكە بڕیاری كۆتایی لەوبارەوە دەدات.

دوای كشانەوەی ئەمریكا لە رێككەوتنی ئەتۆمی، ئێران لە دادگای نێودەوڵەتی لاھای بەھۆی پێشێلكردنی پەیماننامەی ساڵی 1955 نێوانیان لەگەڵ واشنتۆن  سكاڵای دژی ئەمریكا تۆمار كرد.





ئەم هەواڵە 4807جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad