English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوای دادگایی کردنی سەرکردە سەبازییەکانی میانمار دەکرێت
ئازاردانی مسوڵمانانی میانمار لە لایەن سەربازانی ئەم وڵاتە/ئەشیڤ
2018-08-27 [01:24 AM]

​ZNA- هەولێر


لێکۆلەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان داوا دەکەن لەسەر پرسی جینۆسایدی موسوڵمانانی رۆهینگیای میانمار سەرکردە سەربازییەکانی ئەم وڵاتە دادگایی بکرێن.

لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە جنێڤ، لێکۆلەرانی سەر بە نووسینگەی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان داوایان کرد کەیسی کوشتاری رۆهینگییەکان رەوانە دادگای نێودەوڵەتیی تاوان یان دادگایەکی تایبەت بکرێت. ئەم داوایە بەنزیکەیی دوای یەک ساڵ لە دەستپێک کۆڕەوی رۆهینگییەکان دێت. دوای سەرهەڵدانی ئاڵٶزی لەنێوان سوپا و یاخیبووانی موسوڵمانی میانمار نزیکەی یەک میلیۆن و ٧٠٠ هەزار رۆهینگی پەنایان بۆ بەنگلادیش برد. نەتەوە یەکگرتووەکان سوپای میانماری بە ئەنجامدانی جینۆساید و پاکتاوی نەژادی و دەستدرێژی سێکسیی بەکۆمەڵ و تاوانی جەنگ لەدژی رۆهینگییەکان تۆمەتبار کردووە.





ئەم هەواڵە 4918جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad