English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هەزاران کەس بەیەکەوە ژیانی هاوسەرییان پێکهێنا
2018-08-27 [01:27 AM]

​ZNA- هەولێر


لە کۆریای باشوور ٤ هەزار کەس رۆژی دووشەممە لە رێوڕەسمێکی بەکۆمەڵدا ژیانی هاوسەرییان پێکهێنا.

مەراسیمی زەماوەندی هەزاران جووت لە کڵێسەی سەر بە رێبازی یەکگرتنەوەی مەسیحییەت لە شاری گەپیۆنگ و بە بەشداری ٣٠ هەزار لە پەیڕەوانی کڵێسەکە ئەنجام درا.

ئەم کڵێسەیە بە بەردەوامی ئاهەنگی هاوسەرگیریی بەکۆمەڵ بۆ ئەندامەکانی لە سەرانسەری جیهان ساز دەکات. هاک جا هان موون، سەرۆکی کڵێسەکە و هاوسەری دامەزرێنەری بزووتنەوەی یەکگرتنەوەی مەسیحییەت لە رێوڕەسمەکەدا هاوسەرە نوێیەکانی پیرۆز کرد.  کڵێسەکە لە ساڵی ١٩٥٤ لەلایەن قەشە موون سوون میوونگەوە لە سیئۆلی پایتەختی کۆریای باشوور دامەزرێنرا و رێبازە نوێیەکەی بەناوی بزووتنەوەی یەکگرتنەوە ، ئێستا بەناو جیهاندا بڵاو بووەتەوە.





ئەم هەواڵە 1837جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad