English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رووسیا ساڵی داهاتوو سیستمی S-400 راده‌ستی توركیا ده‌كات
2018-08-27 [02:05 AM]

ZNA - هه‌ولێر


به‌رپرسی هه‌ماهه‌نگیی نێوده‌وڵه‌تی و سیاسه‌تی ناوچه‌یی كۆمپانیای بواری به‌رگریی رووسیا رۆستێچ، ڤیكتۆر كڵادۆڤ رایگه‌یاند، گرێبه‌ستی سیستمی به‌رگریی مووشه‌كیی S-400 له‌ نێوان رووسیا و توركیا هه‌نگاوێكی گرنگه، وتیشی، له‌به‌رنامه‌دایه‌ ساڵی 2019 یه‌كه‌م سیسته‌م راده‌ستی توركیا بكه‌ین.

ڤیكتۆر كڵادۆڤ رایگه‌یاند، ده‌توانم به‌ڕوونی بڵێم كه‌ گرێبه‌ستی سیستمی به‌رگریی مووشه‌كیی S-400 له‌ نێوان وڵاته‌كه‌ماندا، هه‌نگاوێكی گرنگه‌ بۆ به‌ره‌وپێشبردنی هه‌ماهه‌نگیی ته‌كنیكی و سه‌ربازیی نێوانمان. هیچ به‌ربه‌ستێكیش نابینم له‌به‌رده‌مماندا له‌ به‌ره‌وپێشبردنی هه‌ماهه‌نگیی نێوانمان له‌ پیشه‌سازیی جیاوازدا.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ ده‌یانه‌وێت واده‌ی راده‌ستكردنی سیستمی به‌رگریی مووشه‌كیی S-400 به‌ توركیا پێشبخه‌ین و له‌به‌رنامه‌دایه‌ ساڵی 2019 یه‌كه‌م سیسته‌م راده‌ستی توركیا بكه‌ین. سیستمی به‌رگریی مووشه‌كیی S-400 سیستمێكی بێوێنه‌یه‌ له‌ جیهاندا كه‌ رێگری له‌ ته‌واوی مه‌ترسییه‌كان له‌ ئاسمانه‌وه‌ ده‌كات.

 

aa





ئەم هەواڵە 1918جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad