English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
روسیا: چه‌ند ئاماژه‌یه‌ك ده‌ری ده‌خه‌ن ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌كاری بۆ لێدان له‌ سوریا ده‌كات
2018-08-27 [04:37 AM]

ZNA - هه‌ولێر



ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا رایگه‌یاند، چه‌ند ره‌فتارێكی ئه‌مه‌ریكایان به‌دی كردوه‌ ده‌ری ده‌خه‌ن كه‌ هێزه‌كانی خۆی له‌ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌هێزه‌ ده‌كات ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كه‌ بۆ ئه‌و ئاماده‌كارییه‌ی بۆ لێدان له‌ سوریا ده‌ی كات، بۆیه‌ مۆسكۆ مه‌ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ ئه‌و زه‌بروه‌شاندنه‌ سوپای سوریا بگرێته‌وه‌.

ئاژانسه‌كانی روسیا له‌ زاری مێجه‌ر جه‌نه‌رال ئیگۆر كۆناشینكۆڤ ئاشكرایان كرد، كه‌شتی سه‌ربازی "روس"ی ئه‌مه‌ریكی به‌ مووشه‌كی ئاراسته‌كراو پڕچه‌ك كراوه‌ و له‌ 25ی ئاب گه‌یشتووه‌ته‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاست، ئه‌و كه‌شتیه‌ 28 مووشه‌كی جۆری تۆماهۆكی هه‌ڵگرتووه‌ كه‌ توانی هه‌یه‌ هه‌موو ئامانجێك له‌ سه‌ر خاكی سوریا بپێكێت.

 

رۆیته‌رز





ئەم هەواڵە 5155جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad