English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نێچیرڤان بارزانی و مه‌كگۆرك پرۆسه‌ى سیاسیی عێراق تاتوێ ده‌كه‌ن
2018-08-28 [02:35 AM]

ZNA-هەولێر


 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ به‌ڕێزان برێت مه‌كگۆرك نێرده‌ی تایبه‌تیی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ هاوپه‌یمانێتی شه‌ڕی دژی داعش كرد.

له‌ دیدارێكدا كه‌ به‌ڕێزان دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق و ستیڤ ڤه‌یگن كونسولی گشتیی ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ریان ئاماده‌ بوون، هه‌ردوولا گفتوگۆیان له‌سه‌ر دوا پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه‌ و دیالۆگی نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق كرد به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ حكوومه‌تێكی نیشتمانی بێت و له‌مباره‌یه‌وه‌ ڕۆڵی هه‌رێمی كوردستانیان له‌و گفتوگۆیانه‌دا به‌رز و گرنگ نرخاند.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا، ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌ و دیداره‌كانی شاندی هاوپه‌یمانییه‌ جیاوازه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان كه‌ سه‌ردانی هه‌ولێریان كردووه‌ و بارودۆخ و پێشهاته‌كان و ڕه‌وشی ئاسایشی ناوچه‌كه‌، خرانه‌ به‌ر باس و گفتوگۆ.





ئەم هەواڵە 3694جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad