English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو مووچەی پێشمەرگە گۆڕانكاری به‌سه‌ر دادێت
2018-08-28 [05:34 AM]

ZNA – هه‌ولێر


به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ئاشكرای ده‌كات، لەسەرەتای ساڵی داهاتووەوە شێوازی دابەشكردنی مووچەی پێشمەرگە گۆڕانكاری تێدا ده‌كرێت و لە رێگەی كارتی بانكەوە دابەش بكرێت.

لیوا بەكرسدیق، بەرێوەبەری گشتی ژمێریاری وەزارەتی پێشمەرگە بە باسی راگەیاند: بڕیاره‌ له‌ سەرەتای ساڵی داهاتوو مووچەی هەموو پێشمەرگە لە رێگەی بانك دابەش دەكرێت،ئه‌مه‌ش لە رێگەى ناسنامەی تایبەت مووچە لە بانك وەردەگیرێت، ئەو ناسنامەی ئێستا نامێنێت بۆ مووچەوەرگرتن".

ئه‌و روونی كردوە: كارئاسانیەكی زۆر گرنگه‌ مووچەی پێشمەرگە لە رێگەی بانكەوە دابەش بكرێت،هه‌روه‌ها " بۆ ئێمە كاری دابەشكردنی مووچە رێكوپێك و ئاسانتر دەبێت، بۆ نمونە ئەگەر لە رێگەی بانك بێت پێشمەرگە لە كاتی واجبیش نەبێت ئەوە راستەوخۆ دەچێت مووچەی خۆی وەردەگرێت و رۆتیناتیش كەم دەبێتەوە".

بەپێی زانیاریەكان ئەو بڕیارە دوای ئەوە هات كە دەركەوتووە هەندێك كەس پێشمەرگە نین و بە ناوی پێشمەرگە مووچەیان وەرگرتووە، هەروەها لە هەندێك لە یەكەكانیشدا، بەشێك لە پێشمەرگەكان نیوەی مووچەیان پێدراوە بە ناوی ئەوەی نیوە دەوامیان كردووە  یان كەسانی تر لە شوێنیان دەوامیان كردووە.

لیوابه‌ختیارحه‌مه‌ سدیق،راوێژكار له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و ئه‌ندامی بۆردی سه‌رپه‌رشتیاری چاكسازی له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه راگه‌یاند: یەكێك لە هه‌نگاوەكانی پڕۆژه‌ی چاكسازی له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ئەوەیە مووچە دابەشكردن لە رێگەی بانك دەبێت بۆ ئەوەی تەنها پێشمەرگە بتوانێت مووچەكەی وەربگرێت.

راوێژكاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ روونی كردەوە تا ئێستا 14 لیوا له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ یه‌كخراوه‌، بۆیە مووچەی ئەوان و یەكەكانی 70 و 80 لە رێگەی بانك دەبێت.

ئه‌و ده‌شڵێت:" ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی داوە لەسەر بە ئەلیكترۆنیكردنی مووچەی هێزەكانی پێشمەرگە و هیچ كێشەیەكی تێدا نەماوە تەنها هەندێك رێكاری ئیداری و دارایی ماون.





ئەم هەواڵە 14299جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad