English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ژمارەیەك بەڵێندەری ھەرێمی كوردستان دەستگیر دەكرێن
2018-08-28 [05:43 AM]

ZNA- هه‌ولێر


حکوومەتی ھەرێمی کوردستان مانگانە بڕی ٥٠ ملیۆن دۆلاری بۆ دانەوەی قەرزی بەڵێندەران تەرخانکردووە و لە رێگەی یەکێتی وەبەرھێنەرانیشەوە، لەھەوڵی دەستپێکردنەوەی پڕۆژەکانە و دەیەوێت بەوجۆرە جووڵەی بازرگانی لە ‌بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان زیاتر بکات و کەرتی ئابووری ببوژێنێتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵ ھەر وەبەرھێنەر و بەڵێندەرێک دەکرێت، گەر کارکردن لە پڕۆژەکانیاندا دەست پێنەکەنەوە. بەشێک لە وەبەرھێنەرەکان بەھۆی دەستبەکارنەبوونەوەیان دەستگیرکراون.

سامان عارەب، بەڕێوەبەری گشتی وەبەرھێنانی ھەولێرراگەیاند: "بەپێی ئەو لیستانەی کە بڵاومان کردوونەتەوە ٧٠ پڕۆژەی وەبەرھێنان لە سنووری ھەولێر ھەن کە کارکردن تێیاندا دەست پێدەکاتەوە، پێنج پڕۆژەی نیشتەجێبوون ھەن کێشەیان تێدایە، ئێستا ھەوڵی دۆزینەوەی چارەسەری گونجاوین، بۆ ئەوەی بدرێتە بەڵێندەری دیکە".

بەپێی زانیاری و ئامارەکانی وەبەرھێنەران و بەڵێندەران ٩٥% پڕۆژەکانی ھەرێمی کوردستان بەھۆی قەیرانی داراییەوە کارکردن تێیاندا وەستێندراوە، لەماوەی ٣ ساڵی رابردووشەوە تائێستا حکوومەتی ھەرێم نزیکەی یەک ملیار دۆلاری ئەمەریکی قەرزداری بەڵێندەرانە. سەرۆکی لقی ھەولێری یەکێتی بەڵێندەرانی کوردستانیش رایددگەیەنێت، ئێستا حکوومەتی ھەرێم بۆ دانەوەی ئەو قەرزانە مانگانە بڕی ٥٠ ملیۆن دۆلاری تەرخان کردووە، کە بەھەنگاوێکی باش بۆ دەستپێکردنەوەی پڕۆژەکان وەسفی دەکات.

دکتۆر سەرۆ دزەیی، سەرۆکی لقی ھەولێری یەکێتی بەڵێندەرانی کوردستان دەڵێت: "بڕیاردراوە مانگانە ٥٠ ملیۆن دۆلار بۆ بەڵێندەران خەرج بکرێت، ئێمەش دەستەوەستان نەوەستاوین و ھانی رێکخراوە بیانییەکانمان داوە، پڕۆژەی وا ھەیە ٨٠% جێبەجێکراوە، بەتایبەتی ئەو قوتابخانانەی کە پێویست بوو زووتر تەواو بکرێن، بەھاوکاری رێکخراوی یونسێف تەواوکران".

سەرچاوە: K٢٤





ئەم هەواڵە 3250جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad