English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
١٣٠ کۆمپانیای سەر بەوەزارەتی بەرگری ئێران دادەخرێن
2018-08-28 [06:01 AM]

ZNA-هه‌ولێر


وەزارەتی بەرگری ئێران، داخستنی زیاتر لە ١٣٠ی کۆمپانیای سەر بە وەزارەتەکەی راگەیاند.

ئەمیر حاتەمی، وەزیری بەرگری ئێران، رایگەیاند: زیاتر لە ١٣٠ی کۆمپانیای سەر بە وەزاتەکەیان کە لە بوارەکانی گواستنەوە، وزە و بنیاتنان کاریاندەکرد داخراون.

بەبڕوای حاتەمی بە داخستنی ئەو کۆمپانیایانە، چالاکی ھێزە چەکدارەکان لە ئابووری ئێران کەم دەکرێتەوە.

ئەمە یەکەمجار نییە کۆمپانیاکانی سەر بە وەزارەتەکەیان دادەخرێن، چونکە حکومەتەکانی پێشوو بە ھەمانشێوە ژمارەیەک کۆمپانیای سەر بە وەزارەتەکەیان داخستبوو.

ئەمیر حاتەمی، ئامادەیی نیشاندا کە لەسەدا ٧٢ی پڕۆژەکانی وەزارەتی بەرگری بدات بە کەرتی تایبەت.

مانگی کانوونی دووەمی رابردوو، عەلی خامنەیی، رابەری کۆماری ئیسلامی ئێران، فەرمانی بۆ کشانەوەی کۆمپانیاکانی سەر بە وەزارەتی بەرگری لە چالاکییەکانی ئابووری وڵات دەرکرد.





ئەم هەواڵە 5059جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad