English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمەریکا لەبارەی گەرووی هورمز وەڵامی ئێرانی دایەوە
2018-08-28 [06:38 AM]

ZNA-هه‌ولێر


مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، وەڵامی فەرماندەیەکی سوپای پاسدارانی لەبارەی داخستی گەرووی ھورمزدایەوە و  دەڵێت کۆنتڕۆلی ئەو گەرووە لای ئێران نییە.

دوێنێ دووشەممە، عەلی رەزا تەنگسیری، فەرماندەی دەریاوانی  سوپای پاسداران رایگەیاندوبوو: "ئێران کۆنتڕۆڵی تەواوی بەسەر کەنداو و گەرووی ھورمزدا ھەیە".

ئەو فەرماندەیە راشیگەیاندبوو: "ئەگەر ئەمەریکا بەکارھێنانی ئەو گەرووە لە ئێران قەدەخەبکات، ئەو تاران ئەو گەرووە بە تەواوی دادەخات".

لایخۆیەوە مایک پۆمپیۆ لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر وەڵامی ئەو فەرماندەیەی سوپای پاسدارانی داویەوە و نووسیویەتی: "کۆماری ئیسلامی ئێران کۆنتڕۆڵی گەرووی ھورمزی لە دەست نییە. گەرووەکە رێڕەوێکی ئاویی جیھانییە".

پۆمپیۆ دەشڵێت: "ئەمەریکا بۆ پاراستنی ئازادیی رێڕەوە دەریاوانییەکان و ئازادی بازرگانی تیایاندا بەردەوام دەبێت لە کارکردن لەگەڵ ھاوپەیمانانی".

لە تشرینی دووەمی ئەمساڵ، ئەمەریکا بەشی دووەمی سزاکانی سەر ئێران دەخاتە واری جێبەجێکردنەوە و سزای ھەر کۆمپانیایەکی نەوت دەدات مامەڵە لەگەڵ تاراندا بکات.

وەک کاردانەوەیەکیش تاران سوورە لەسەر ئەوەی گەرووی ھورمز دابخات و پێشتریش مانۆرێکی سەربازی لەو گەرووە ئەنجامدابوو.

 گەرووی ھورمز دەکەوێتە نێوان ھەردوو کەنداوی فارس و عومان، تاکە رێڕەوی کەشتییە نەوتھەڵگرەکانی کوەیت، بەحرەین، ئێران، عێراق و ئیماراتە بۆ دەریای ھیندی.





ئەم هەواڵە 2020جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad