English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ساختەكاریەكی نوێی بەنزینخانەكان ئاشكرا دەبێت
2018-08-28 [06:40 AM]

ZNA – هه‌ولێر


سەرەڕای خراپی جۆری بەنزینەكانیان، بەشێك لە بەنزینخانەكان لە رێگەی ترۆمپا و عەدادی بەنزینخانەكان فێڵ و ساختەكاری لە شۆفێران دەكەن.

بەشێك لە بەنزینخانەكانی هەولێر فێڵیان لە پێوەری ترۆِمپاكانیان كردووە،هەندێك لە خاوەنی بەنزینخانەكان لە رێگەی دەستكاریكردنی ئامێرەكان لە هەر 40 لیترێك 6 لیتر بەنزین زیاتر دەخوێنەوە و پارەی زیاتر وەردەگرن.

بەپێی زانیاریەكان بەشێك لەو بەنزینخانانە لە لایەن تیمەكانی چاودێری حكوومەت ئاشكرا بوونە و غەرامە كراون و بەشێكی تریش تاوەكو ئێستا ئاشكرا نەكراون.

مستەفا تەها ، بەڕێوبەری دابەشكردنی سوتەمەنی هەولێر، لە وەزارەتی سامانە سروشتیەكان بە باسی ڕاگەیاند: بەهۆی ئەوەی رێگریمان كردووە لەوەی كوالێتی بەنزین دەستكاری بكرێت، بۆیە بەشێك لە بەنزینخانەكان دەستكاری پێوەریان كردووە، ئێمەش بەدواداچوونمان كردووە و هەندێكیان هەر داخراون".

سەبارەت بە وردەكاری ئەو فێلَەی بەنزینخانەكان بەرپرسەكەی وەزارەتی سامانە سرووشتیەكان گوتی:" لە 10 لیتر بەنزین لیترێك جیاوازی هەبێت بەنزینخانەكە دادەخرێت، بەڵام ئەگەر 5 سەنت بێت ئەوە كێشە نابێت، بەنزینخانە هەیە لە 20 لیتر 3 لیتر جیاوازی هەیە و فێڵی كردووە".

هەر بەنزینخانەیەك سەرپێچی بكات سەرەتا 3 رۆژ دادەخرێـت و بەڵێننامەی پێ پڕدەكرێتەوە، دووەم جار ملیۆنێك غەرامە و 6 رۆژ داخستنە، سێیەم جار 2 ملیۆن و 10 رۆژ داخستن، چوارم جار 4 ملیۆن و 15 رۆژ داخستن.

جەختی كردەوە، ئەوانەی ئاشكرا بوونە رێكاری سزادان و داخستنیان بەرامبەر گیراوەتەبەر،گوتیشی:" كێلەی ترۆِمپاكان زۆربەیان چینین و باش نین لە خوێندنەوەی لیترەكان، ئەو ئامێرانەشی باشن، گرانن بە 10 هەزار دۆلارن و هەموو بەنزینخانەیەك نیەتی".

ئاماژەی بەوەدا كاتێك ئامێری پێوەری بەنزین لە سنورەكان دەهێندرێتە كوردستان فیڵی لەگەڵ نەكراوە و كێشەی نیە، بەڵكو بەنزینخانەكانی ئێرە دەستكاری دەكەن، گوتیشی: "هەندێك بەنزینخانەكان خۆیان فیڵیان لێ كردوون، هەندێكی تریش بەهۆی ئیهمالی و خورانی دیشلەكانیان خوێندنەوەكانیان پاش و پێش دەكات، بەڵام ئێمە رێكاری خۆمان دەگرینە بەر و دەبێت چاك بكرێن".

لە سنوری پارێزگای هەولێر نزیكی 250 بەنزینخانەی جۆراوجۆری ئەهلی هەیە. ئەو بەرپرسە ئاشكراشيكرد، ئێستا رێگری تەواو دەكرێت لە هەبوون و زیادكردنی ماددەی بەنزۆل لە بەنزین كە هۆكاری سەرەكی شێرپەنجەیە.

ئاماژەی بەوەشدا 11 پشكنینمان هەیە كە تیمەكانیان ئێمە بۆ بەنزین ئەنجامی دەدەن ئەگەر لەو 11 پشكنینە لە 10 پشكنینیش دەربچێت لە یەكیان دەرنەچێت ئەوە ئەو بەنزینخانەیە دادەخرێت وسزای دەدەرێ.





ئەم هەواڵە 28873جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad