English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نیشانه‌كانی لاوازبوونی غودەی دەرەقی
2018-08-28 [11:57 AM]

هەولێر _ ZNA


ھەندێک جار لەژیانی ڕۆژانەماندا تووشی کۆمەڵێک دۆخی تەندروستی دەبین بەڵام گوێی پێ نادەین و بەشتێکی سادەی وەردەگرین، غودە شتێکی زۆر گرنگە لەجەستەمانداو گەر توشی لاوازی یان ناھاوسەنگی بێت ئەوا کاردەکاتە سەر زۆر کارو فرمانی جەستە.

ئەم ٨ نیشانە گەر ڕۆژانە توشتبوو مانای وایە کێشەی غوودەت ھەیە:

١- ھەستکردن بەدڵەڕاوکێ: ئەگەر غوودەکەت زیاد لەپێویست ھۆرمۆن دروست بکات.

٢- کێشە لەکارەکانی مێشکدا: گەر ئاستی غوودەکەت دابەزێت وادەکات مێشک ماندوو بێت ھەست بەو کەمی تەرکیز دەکەیت.

٣- گۆڕان لەکێشدا: زۆربەی جار کێشت زیاددەکات و نازانی ھۆکارەکەی چیە.

٤- ئازاری سەیر: بەردەوام ھەست بەئازاری ماسولکەو جومگە دەکەیت و لەپڕدا ھەست دەکەیت بێھێزیت.

٥- سوڕی مانگانە دەگۆڕێت: ھەندێک جار پێش دەکەوێت یان دوادەکەوێت.

٦- ئاوسانی سک: ھەمیشە سکت دەئاوسێت و تووشی قەبزی دەبیت.

٧- پلەی گەرمیت دەگۆڕێت: ھەندێک جار ھەست دەکەیت قاچەکانت ساردبووە، ئەو کەسانەی کێشەی غوودەیان ھەیە کاردانەوەی جیاوازیان ھەیە بۆ پلەکانی گەرما.

٨- گۆڕان لەشێوەدا: وشکبوونەوە، تەنک بوون یان ڕووتانەوەی قژ، ھەنێک جار ئەو کەسانە ڕەنگ زەرد دەردەکەون.





ئەم هەواڵە 8497جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad