English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
‌ئاسانترین ڕێگه‌یه‌ بۆ سپیكردنه‌وه‌ی‌ ددان
2018-08-28 [12:26 PM]

هەولێر _ ZNA


ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ جۆرێك پێكهاته‌ی‌ كیمیاوی نوێی دیاریكردوه‌ كه‌ ده‌كرێت بۆ سپیكردنه‌وه‌ی‌ ددان به‌كاربهێنرێت بێ ئه‌وه‌ی‌ هیچ زیانێكی لاوه‌كی بۆسه‌ر مینای ددان هه‌بێت كه‌ به‌هۆی به‌كارهێنانی پیرۆكسیدی هایدرۆجینه‌وه‌ دروست ده‌بێت.


ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ له‌ لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی‌ ئه‌مه‌ریكی بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ و تیایدا هاتوه‌ ده‌كرێت پێكهاته‌ی‌ دووه‌م ئۆسكیدی تیتانیۆم بۆ سپیكردنه‌وه‌ی‌ ددان به‌كاربهێنرێت بێ ئه‌وه‌ی‌ هیچ زیانێكی مه‌ترسیدار و لاوه‌كی هه‌بێت.


دووه‌م ئۆكسیدی تیتانیۆم له‌ ته‌واوی جیهاندا بۆ سپیكردنه‌وه‌ی‌ كاغه‌ز و گه‌نم و بۆیاخ به‌كارده‌هێنرێت و به‌ پێكهاته‌یه‌كی كیمیاوی سه‌لامه‌ت داده‌نرێت كه‌ ده‌توانرێت ددانی پێ سپی بكرێته‌وه‌ و هاوشێوه‌ی‌ پیرۆكسیدی هایدرۆجین هه‌مان توانای سپیكردنه‌وه‌ی‌ ددانی هه‌یه‌ بێ زیان گه‌یاندن به‌ مینای ددان.





ئەم هەواڵە 10855جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad