English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە تەشکیلکردنی حکومەتدا
2018-08-28 [08:35 AM]

نووسینی: فەیسەڵ دێهاتی


دیارە دوای کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دەست دەکرێت بە گفتوگۆ بۆ تەشکیلکردنی حکومەتی داهاتوو، بێگومان گوریس پچڕێنێ دێتە ئاراوە و هەرکەس و لایەن بۆ خۆی رایدەکێشێ لە میانەی دانوستاندنەوە.
ماوەیەکە دەزگا جۆربەجۆرەکانی ڕاگەیاندن لە کوردستان لەم بابەتە دەدوێن، هێندەی من سەرنجم لەم وتار و بۆچوونانە گرتبێت زۆربەی هەرە زۆریان بە روحێکی رۆمانسیانەی سیاسی نووسراون و باسی لێوە دەکەن، بێ ئەوەی تێڕوانینێکی ورد بۆ بارودۆخی ناوچەکە و روانینی وڵاتە بڕیار بەدەستەکان بۆ ئەم ناوچەیە لێک بدەنەوە. 
بەر لەهەموو شتێک دەبێ ئەو حەقیقەتە بزانین، ئەگەر چەمکەکەش چەمکێکی کۆنی پێناسەی گفتوگۆ بێت، بەڵام ناکرێت فەرامۆشی بکەین و لەبەرچاوی نەگرین . 
بەرلە هەموو شتێک گفتوگۆ لە نێوان دوو لایەن، یان دوو هێزی هاوسەنگ یان زیاتر لە توانا و ئیمکانیەتدا دەکرێت، جا ئەم دوو هێزە یان هێزانە بەتایبەتی لەرووی هێزی سەربازی و ئابووریەوە دەبێ هاوسەنگیان لە نێواندا هەبێت. هەڵبەت ئەم جۆرە هاوسەنگیە لەنێوانی ئێمەی کورد و حکومەتی عەرەبی عێراقدا نییە، بۆچوونی عەرەب بەگشتی و فارس و تورکیاش لەولاوە سەربار بوەستێ.
کورد وەک نەتەوەیەک لەسەر ئاستی کوردستانی عێراق هەر لە سەرەتای شۆڕشەکانی بارزانەوە و بە شۆڕشەکانی ئەیلوول و گوڵان و بەرەی کوردستاییەوە دەرگای گفتوگۆی لەگەڵ حکومەتی عێراق دانەخستووە، بەڵام لە عێراقی نوێ کە کورد پێگەیەکی بەهێز و سەرەکی بوو بەتایبەتیش دوای نووسینەوەی دەستووری تازە و شەرعیەتدان بە شەرعی کورد پیلانی گەورەی هەرێمایەتی بەدەستکێشی ناوخۆ هاتە ئاراوە، دیارە دەرەنجامیش کەوتەوە بەرژەوەندی دەسەڵاتە زەوینە رفۆکەکەی بەغدا، لایەنە دوژمندار و پێک ناکۆکەکانی عێراق و ناوچەکە لەمەدا یەکیان گرتەوە و بۆ مەسەلەی کورد هەمیشە یەکتر دەگرنەوە و تاڵە مویەکیان بەنێواندا ناچێت. 
عێراق و عەرەب و تورک و فارس ئەم نیمچە کیان و حکومەتی کوردستانیان پێ خەتەرە لەسەر عێراق و (نیشتمانی عەرەب)و ناوچەکە بە گشتی . لە حاڵەتێکدا عەرەب و تورک و فارس بە هەموو لێتێگەیشتنی خۆیان کوردستانی کۆلۆنیکراوی بەزۆر بە عێراق لکێنراو مافی شەرعیانەی پێ رەوا نابینن و بەجدی هەوڵ دەدەن لەباریەکتری بترازێنن و بیکەنەوە بە کێشەیەکی محەلی.
بۆیە من وادەزانم هەرچی راوبۆچوونی جیاواز هەیە دەبێ لە کوردستان نەچێتە دەرەوە، تاکو بتوانین وەکو یەک تیم لە گفتوگۆ و دانوساندنەکان بەشداربین و هاوسەنگی هێز بپارێزین، بەشداریکردن لە حکومەتی ئایندەی عێراق بە دوو بۆچوونی جیاواز کوردی تیا زەرەرمەند دەبێ، چونکە ئەوسا نەک هێزی سەربازی و ئابووری هێزی قسەکردنیشمان هاوسەنگ نابێت .





ئەم هەواڵە 1795جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad