English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئایا عێڕاق دەوڵەتێکی فیدڕاڵییە؟
2018-08-28 [08:38 AM]

نووسینی: عباس سوارە


دەوڵەت لەڕوی پێکھاتەییەوە بۆچەند شێوازێک پۆلێن دەکرێن کەزیاتر دووجۆری سەرەکی باس دەکرێت وەک دەوڵەتی سادەو دەوڵەتی ئاوێتە.
١- مەبەست لە (دەوڵەتی سادە )ئەوەیە کەیەک دەسەڵات کاروباری ناوخۆو دەرەوە دەبات بەڕێوە یەک دەستور،یەک دەسەڵاتی یاسادانان، جێبەجێکردن، دادوەری ھەیە بەڵام دەکرێت دوو ئەنجومەنیشی ھەبێت.
٢-(دەوڵەتی ئاوێتە ) پێکدێت لەیەکگرتنی دوودەوڵەت یان زیاتر کەدابەشکردنی دەسەڵاتەکان دەگۆڕێت بەگۆڕانی شێوازی پەیوەندی نێوان دەوڵەتەکان واتا شێوازی دەوڵەتەکە دەگۆڕێت بەپێی جۆری یەکگرتنەکە. دابەش دەبن بۆچەند جۆرێکی سەرەکی .وەک یەکێتی کەسی،یەکێتی ڕاستەقینە، یەکێتی کۆنفیدڕاڵی، یەکێتی فیدڕاڵی. کەھەریەکەیان شێوازێکە و ئامانجێکی جیاوازی ھەیە . ١-(یەکێتی کەسی) لەنێوان دوودەوڵەت یان زیاتردروست دەبێت یەک سەرۆک سەرۆکایەتی ئەودەوڵەتانە دەکات کەدێنە ناویەکێتیەکە زیاتر پەیوەستە بەسەرۆکی یەکێتیەکە،٢-(یەکێتی ڕاستە قینە) بەھەمان شێوەیە بەڵام بەھێزترە لەیەکێتی کاتی چونکە دەستەیەک سەرۆکایەتی دەکات بۆبەڕێوەبردنی دەسەڵاتی دەرەکی یەکێتیەکە لەنێوان پێکھاتەکان.
٣- (یەکێتی کۆنفیدڕاڵی) کەلەیەکگرتنی دوودەوڵەت یان زیاتر دروست دەبێت بۆبەدیھێانی ئامانجێکی دیاریکراو بەڵام مەرجی پێکھێانی کۆنفیداڵی ئەوەیە دەبێت ئەودەوڵەتانە کەدێنە ناویەکێتیەکە دەوڵەتی سەربەخۆبن ئەنجومەنێک پێکدەھێنن بۆسەرۆکایەتی یەکێتی کۆنفدرالیەکە.
٤-( یەکێتی ناوەند-فیدرالی) پێکدێت لەیەکگرتنی دوودەوڵەت یان زیاتر لەچوارچێوەی دەوڵەتێکدا کەئەرکی بەڕێوەبردنی کارە ناوخۆیو دەرەکیەکانی ھەموو پێکھێنەرەکانی لەگەڵ بەڕێوە بردنی بەشێک لەکارە ناوخۆیەکانی دەوڵەتەکان و ئەو بنەما یاسایانە ی کە ئەوجۆرە دەوڵەتانە پشتی پێدەبەستن پەیماننامە نیە بەڵکوو دەستورێکی ناوخۆییە کەمافی سەرپەرشتیکردنی ھەموو تاکەکانی دەوڵەتەکە دەگرێتە ئەستۆی خۆی. کەواتە فیدرالی بەدوو شێوە دروست دەبێت یان لەیەکگرتنی چەند دەوڵەتێکی سادە وەک وڵاتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا. یان لە ھەڵوەشانەوەی دەوڵەتێکی سادە بۆچەند ھەرێمو کانتۆنێک دروست دەبێت. وەک عێڕاق. مەبەست لەدروستکردنی یەکێتی فیدڕاڵی بۆ بەدیھێنانی چەند ئامانجێکە لەنێوان پێکھێنەرەکانی، وەچارەسەرێکی مامناوەندە لەنێوان ھەڵوەشانەوەی دەوڵەتێک و چارەسەرکردنی کێشەوداواکاری پێکھاتەکانی ئەودەوڵەتانە کەزیاتر لەگەلێک تیاندا دەژیت و ئاین و مەزھەبی جیاوازیان ھەیە. 
فیدڕالیەت بە واتا ی یەکگرتن وپەیمان دێت لەنێوان چەند گەل و نەتەوەیەک کەمێژویەکی جیاوازیان ھەبێت لەچوارچێوەی یەک دەوڵەتدا بەشێوەیەکی ئارەزومەندانە. چونکە مەرجی سەرکەوتنی سیستەمی فیدرالی ئارەزوی پێکھاتەکانە بۆ ئەویەکگرتنە،ئەگەر باوەڕیان پێی نەبێت سەرکەوتن بەدەست نا ھێنێت؟ ئەگەر باوەڕیشیان بەیەکگرتنەکە ھەبێت ئەوە دەبێتە نمونەیەکی سەرکەوتوو. دەوڵەتی فیدڕاڵی زۆرە لە جیھاندا کەزۆربەیان سەرکەوتنیان بەدەستھێناوە وەک ئەمریکا،ئەڵمانیان، سویسڕا کە یەکێتیەکەیان ئارەزو مەندانەیە . بەڵام بەشێکی دەوڵەتانی فیدڕاڵی شکستخواردوون لەبەر ئەوە یەکێتیەکی ئارەزومەندانەیان نیە بەڵکوو بەشێوەی دیفاکتۆ دروست بوون! کەواتە فیدرالیەت بۆمانەوەی دەوڵەتە بەیەک پارچەیی و لەھەمان کاتدا بۆچارەسەرکردنی کێشەو ململانێی ناوخۆ ی وڵاتە.لێرەدا چەند پرسیارێک پێویستە بکرێت.
١- ئایا عێڕاق دەوڵەتێکی فیدرالیە بەپێی ئەوپێوەرانە کە دەبێت لەدەوڵەتێکی فیدرالیدا ھەبێت ؟
٢-ئایا لەعێڕاق ھاوبەشی نیشتیمانی بونی ھەیە؟ 
٣-ئایا لە عێڕاق کاربەو دەستوورە دەکرێت کەعێڕاقیەکان بەزۆرینە دەنگیان بۆداوە؟ 
لەوەڵامدا دەڵێن نەخێر چونکە ھەتا ئێستا عێڕاق وەک دەوڵەتێکی فیدرالی دەرنەکەوتووە ! ئەوتایبەتمەندیانەی تێدانیە کە دەبێت لە دەوڵەتی فیدرالیدا ھەبێت. دوای پرۆسەی ئازادی عێڕاق ساڵی (٢٠٠٣) دەرفەت ڕەخسا بۆگەلانی عێڕاق بەسودوەرگرتن لەوبارودۆخە تازە کەھاتە پێشەوە وەبەسودوەرگرتن لەڕابردووی ئەو وڵاتە دەکرا سیستەمێکی فیدرالی سەرکەوتوو بنیات بندرێت و عێڕاق ببێتە وڵاتێکی ئارام. پێکھاتەکان بەژداربن لە دەسەڵات و سامانی وڵات بەجۆرێک ھەموویان کاربکەن لەپێناو سەرکەوتنی تەجروبەکە . چونکە عێڕاق وڵاتێکە جەندین گەلو نەتەوەی جیاوازی تێدادە ژیت کە ھەریەکەیان مێژویەکی جیاوازی ھەیە سیستەمی فیدرالی ھەمو پێکھاتەکانی لەناو یەک دەوڵەتدا کۆکردۆتەوە بەھەموجیاوازیەکانیان جونکە فیدرالیەت مۆدیلێکێ باشە بۆئەو جۆرە وڵاتانە. لەحکومەتی فیدرالیدا ھەموپێکھاتەکان پشکیان دەبێت بەپێی قە بارەی خۆیان و لەھەرێم، یان ویلایە تە کانیشدا حکومەتیک دەبێت کەدەستور دەسەڵاتەکانی دیاری دەکات .بۆیە فیدرالیەت سەرکەوتووە لەو دەوڵەتانە کەپێکھاتەکان پشتگیری دەکەن لەوسیستەمە لەھەندێک دەوڵەتیش شکستی خوار دووە کە کە پێکھەکانی پشتگیری لێ ناکەن؟ ھەرچەندە گەلانی عێڕاق زۆرینەیان سەرەتا مەیلیان ھەبوو بۆ فیدرالیەت وتاڕاددەیەک پشتگیریان کردلێی و دەستوری ھەمیشەیی نوسرایەوە دەنگی زۆرینەی گەلانی عێڕاقیشی بەدەستھێنا،دەکرا دەستور بکرێتە بنەمای پێکەوە ژیان وچارەسەرکردنی کێشەکان ھەموو گەلانی عێڕاقیش کۆبکاتەوە؟ بەڵام ئەودەرفەتە ش کەڵکی لێوەر نەگیرا ! بیری تۆڵەکردنەوە،حوکمی تاکڕەوی،خۆزاڵکردنی پێکھاتە یەک بەسەر پێکاتەکانی دی، دەستوەردانی وڵاتان لەکاروباری عێڕاق، ململانێ لەسەر دەسەڵات ڕێگربوو لەسەرکەوتنی ئەزموونی فیدرالی لە عێڕاق . سەرەتاجگەلە پاشماوەکانی ڕژێمی پێشوو کە لەخەونی گەڕانەوەدا بوون بۆ دەسەڵات دژی ئەوئەزمونە بوون . زۆربەی لایەنەکانی دی لایان پەسەند بوو بەڵام زۆری نەبرد لێی پەشیمان بونەوە! بەتایبەت پێکھاتەی سوننە دەیانەویست جارێکی دیکە عێڕاق بخەنەوە ژێر دەستی خۆیان بەوەش ئەودەرفەتە یان لەدەستدا کە ھەرێمێکی ھاوشێوەی کوردستان پێکبھێنن دوای سوننە شیعەکان ھەوڵیاندا دەست بەسەر دەسەڵاتی عێڕاقدا بگرن و خۆیان ئەووڵاتە ببەن.
ھەتائێستا لە عێڕاقدا تەنھا یەک ھەرێم ھەیە کە ھەرێمی کوردستانە ! بەپێی یاسا دەبێت دەوڵەتی فیدرالی لە چەند ھەرێم یان کانتۆنێک پێکبێت کەواتە چەندین کە موکوڕی بەرچاو دەکەون لەسیستەمی فیدرالی عێڕاق کە دەکرێت ئاماژە بەدوو لەو کەمو کوڕیانە بکەین کە زۆر کێشەیان بۆ عێڕاق دروستکردووە ! ١- نەبونی (ئەنجومەنی فیدرالی ) ٢- بونی تەنھا یەک (ھەرێم)لەعێڕاق. لەگەڵ ئەوەدا کەدەستور ڕێگە بە پارێزگاکانی دیکەی عێڕاق دەدات ببنە ھەرێم،ڕێو شوێنی ئەوەشی دیاریکردووە بەڵام ڕێگەیان نەدا ھێچ ھەرێمێکی دیکەلەعێڕاقدا دروست ببێت! ؟ لەچەندپارێزگایەک داواکراوخۆپێشاندانیش کرا لەناوەڕاست وجنوبی عێڕاق بۆ دروستکردنی ھەرێم بەڵام ڕێگەیان پێنە درا! ? ئەوەش زیاتر ئەوە دەسەلمێنێ کە دەسەڵاتدارانی عێڕاق باوەڕیان بە سیستەمی فیدرالی نیە ! دەیانەوێت جارێکی دیکە عێڕاق بەرەو دەوڵەتێکی سادە ببەنەوە و بەھێز ھەرێمی کوردستانیش داگیربکەنەوە ؟ ئەوە ش لە ١٦ی ئۆکتۆبەر تەواو دەرکەوت . ئەزمونی فیدرالی عێڕاق ھاوشێوەی نیە لەجیھاندا بۆیە پێشبینی ئەوەی لێ دەکرێت کە سیستەمی فیدرالی عێڕاق بەردەوام نەبێت یان دەبێتەوەبە دەوڵەتێکی مەرکەزی ھاوشێوەی ڕابردوو یان دەبێت بەچەند پارچەیەک ھاوشێوەی یوگسلافیای جاران ئەوەیان نزیکترە .بۆیە زوو سەرکردایە تی سیاسی کوردستان بەتایبەت سەرۆک بارزانی عێڕاقیەکانیان لەو مەترسیانە ئاگادارکردەوە کە ئەووڵاتە ڕوبەڕوی کارە سات دەبێتەوە . زۆر ھەوڵیداکە عێڕاق لەو مەترسیانە ڕزگاربکرێت وبێتەوە سەرڕێگای یاسایی خۆی وکێشەکان بەپێی دەستورچارە سەر بکرێن و بەپێی دەستور وڵات بچێت بەڕێوە. بەڵام سودی نەبوو بۆیە سەرکردایەتی کورد ستان دەسەڵاتی تاکڕەوی قبوڵ نەکرد بڕیاریدا کە گەلەکەمان لەو بارودۆخە مەترسیدارە ڕزگاربکرێت سود لەدەرفەتەکان وەربگرێت بتوانرێت ئایندەیەکی گەشی بۆ دابین بکرێت مادام عێڕاق نەیتوانی ببێت بەدەوڵەتێکی فیدرالی وشەراکەتی قبوڵ نەبێت باشترین چارەسە ر گە ڕانەوەیە بۆڕای گەلی کوردستان. بۆیە بڕیاری ڕیفراندۆم درا بۆ ھەرێمی کوردستان خەڵکی کوردستان دەنگیاندا بۆ جیابونەوە لەعێڕاق خواستی ئەوگەلە بۆ سەربەخۆیی دەرکەوت. ڕیفراندۆم بوبە وەسیقە یەکی قانونی بەدەست گەلی کوردو بوبەدەستکەوتێکی گەورە ش بۆداھاتوی گەلەکەمان. ئەمەشیان بۆ شارەزایی و بەئەزموونی سەرکردایەتی کوردستان دەگەڕێتەوە کە توانی بڕیارێکی گرنگ بدات بۆ دیاریکردنی چارەنوسی گەلی کورد لەھە رێمی کوردستان . چونکە ھیچ کاتێک سازشی لەسەر مافەکانی گەلی کورد نەکردووەناکات و ڕێگەش نادات مافی بخورێت ھەر مافێکیش بە یاسا ڕێگە پێدراو بێت بۆگەلەکەمان ھیچ ھێزو دەسەڵاتێک ناتوانێت ڕێگری لێ بکات و پەشیمانی بکاتەوە وەک ڕیفراندۆمی .٢٥/٩/٢٠١٧ سەرەڕای ئەو ھەموو کۆسپانەی کە بۆی دروستکرا بەڵام سەرکەوتوانە ئەنجامدرا چونکە مافیکی ڕەوای گەلەکەمان بوو .





ئەم هەواڵە 1942جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad