English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جۆن مه‌ككه‌ین به‌ر له‌كۆچكردنی نامه‌یه‌كی جێهێشت
2018-08-28 [08:38 AM]

​ZNA – هه‌ولێر


جۆن مه‌ككه‌ین سیناتۆره‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌ر له‌وه‌ی ماڵئاوایی له‌ ژیان بكات ، نامه‌یه‌كی بۆ ئه‌مه‌ریكییه‌كان نوسیووه‌و هاوكات ره‌خنه‌شی له‌ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا گرتووه‌.

دوای ململانێ له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی مێشك جۆن مه‌ككه‌ین له‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 26/8/2018 كۆچی دوایی كرد، به‌ڵام كه‌ناڵی NBC ئه‌مه‌ریكی چه‌ند زانییاریه‌كی له‌سه‌ر نامه‌ی ماڵئاوایی ئه‌و سیناتۆره‌ بڵاوكرده‌وه‌.

مه‌ككه‌ین له‌ نامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "مه‌زنێتی وڵات ئه‌وانه‌ لاواز ده‌كات كه‌ ده‌یانه‌وێت له‌ پشت دیواره‌كان خۆیان بشارنه‌وه‌. ئه‌وه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌كه‌ بۆ هه‌وڵه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ به‌ درووستكردنی دیواری جیاكه‌ره‌وه‌ له‌ نێوان ئه‌مه‌ریكا و مه‌كسیك و رێگه‌گرتن له‌ زیادبوونی په‌نابه‌ران".

هه‌روه‌ها سوپاسگوزاریی خۆی ئاراسته‌ی گه‌لی ئه‌مه‌ریكا كردووه‌و گوتوویه‌تی: "شه‌ره‌فمه‌ندم له‌ پێناو خزمه‌تكردنی ئێوه‌دا كارم كردووه‌، هه‌موو ئه‌و ساڵانه‌ی له‌ناو سوپا و سیاسه‌تدا به‌سه‌رم بردووه‌".

هه‌روه‌ها نوسیوویه‌تی: "هه‌وڵمداوه‌ به‌ شه‌ره‌فمه‌ندییه‌وه‌ خزمه‌تی وڵاته‌كه‌م بكه‌م، هه‌ڵه‌یش روویداوه‌، به‌ڵام هیوادارم خۆشه‌ویستییه‌كه‌م بۆ ئه‌مه‌ریكا كه‌وتبێته‌ سه‌رووری هه‌ڵه‌كانمه‌وه‌و دایپۆشیبێت".

مه‌ككه‌ین باسی له‌ هاوكارییه‌كانی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ هه‌موو خه‌ڵكی له‌ پێناو رزگاربوون له‌ سته‌مكاری و هه‌ژاری كردووه‌و ده‌ڵێ: "ئێمه‌ هاووڵاتی مه‌زنترین نه‌ته‌وه‌ی جیهانین، نه‌ته‌وه‌یه‌ك بووه‌ته‌ سه‌رمه‌شق و نموونه‌ی باڵا، ئێمه‌ به‌ چانسین و بڕشت و به‌ره‌كه‌تی مرۆڤایه‌تیمان به‌ركه‌وتووه‌، چونكه‌ ئێمه‌ به‌رگری له‌وانه‌ی وه‌ك خۆمان ده‌كه‌ین چ له‌ وڵاته‌كه‌ماندابن یان له‌سه‌ر گۆی زه‌وی به‌گشتی".

مه‌ككه‌ین چه‌ند رۆژێك به‌ر له‌وه‌ی كۆچی دوایی بكات چاره‌سه‌رییه‌كانی راگرت و دواجار ئه‌و سیناتۆر و سیاسه‌توانه‌ی كه‌ وه‌ك پاڵه‌وانی ئه‌مه‌ریكییه‌كان و دۆستی كورد ته‌ماشا ده‌كرا، نه‌یتوانی جه‌نگی شێرپه‌نجه‌ بباته‌وه‌و له‌ ته‌مه‌نی 81 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

جۆن مه‌ككه‌ین رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 26/8/2018 دوای ململانێ له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی مێشك كۆچی دوایی كرد، به‌ڵام به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كه‌ناڵی NBC ئه‌مه‌ریكی، پێش ئه‌وه‌ی كۆچی دوایی بكات نامه‌ی ماڵئاوایی بۆ ئه‌مه‌ریكییه‌كان نوسیووه‌و ره‌خنه‌ی له‌ سیاسه‌ته‌كانی تره‌مپ گرتووه‌.

مه‌ككه‌ین له‌ نامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "مه‌زنێتی وڵات ئه‌وانه‌ لاواز ده‌كات كه‌ ده‌یانه‌وێت له‌ پشت دیواره‌كان خۆیان بشارنه‌وه‌. ئه‌وه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌كه‌ بۆ هه‌وڵه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ به‌ درووستكردنی دیواری جیاكه‌ره‌وه‌ له‌ نێوان ئه‌مه‌ریكا و مه‌كسیك و رێگه‌گرتن له‌ زیادبوونی په‌نابه‌ران". به‌ڵام له‌ نامه‌كه‌دا راسته‌وخۆ ناوی تره‌مپ نه‌هێناوه‌.

هه‌روه‌ها سوپاسگوزاریی خۆی ئاراسته‌ی گه‌لی ئه‌مه‌ریكا كردووه‌و گوتوویه‌تی: "شه‌ره‌فمه‌ندم له‌ پێناو خزمه‌تكردنی ئێوه‌دا كارم كردووه‌، هه‌موو ئه‌و ساڵانه‌ی له‌ناو سوپا و سیاسه‌تدا به‌سه‌رم بردووه‌".

هه‌روه‌ها نوسیوویه‌تی: "هه‌وڵمداوه‌ به‌ شه‌ره‌فمه‌ندییه‌وه‌ خزمه‌تی وڵاته‌كه‌م بكه‌م، هه‌ڵه‌یش روویداوه‌، به‌ڵام هیوادارم خۆشه‌ویستییه‌كه‌م بۆ ئه‌مه‌ریكا كه‌وتبێته‌ سه‌رووری هه‌ڵه‌كانمه‌وه‌و دایپۆشیبێت".

مه‌ككه‌ین باسی له‌ هاوكارییه‌كانی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ هه‌موو خه‌ڵكی له‌ پێناو رزگاربوون له‌ سته‌مكاری و هه‌ژاری كردووه‌و ده‌ڵێ: "ئێمه‌ هاووڵاتی مه‌زنترین نه‌ته‌وه‌ی جیهانین، نه‌ته‌وه‌یه‌ك بووه‌ته‌ سه‌رمه‌شق و نموونه‌ی باڵا، ئێمه‌ به‌ چانسین و بڕشت و به‌ره‌كه‌تی مرۆڤایه‌تیمان به‌ركه‌وتووه‌، چونكه‌ ئێمه‌ به‌رگری له‌وانه‌ی وه‌ك خۆمان ده‌كه‌ین چ له‌ وڵاته‌كه‌ماندابن یان له‌سه‌ر گۆی زه‌وی به‌گشتی".

مه‌ككه‌ین چه‌ند رۆژێك به‌ر له‌وه‌ی كۆچی دوایی بكات چاره‌سه‌رییه‌كانی راگرت و دواجار ئه‌و سیناتۆر و سیاسه‌توانه‌ی كه‌ وه‌ك پاڵه‌وانی ئه‌مه‌ریكییه‌كان و دۆستی كورد ته‌ماشا ده‌كرا، نه‌یتوانی جه‌نگی شێرپه‌نجه‌ بباته‌وه‌و له‌ ته‌مه‌نی 81 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

 





ئەم هەواڵە 3652جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad