English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نیسک بخۆ لەم حەوت جۆرە نەخۆشیە دەتپارێزی
2018-08-28 [12:53 PM]

هەولێر _ ZNA


 

شۆربای نیسك سەرەڕای ئەوەی كە خۆراكێكی سووكەو خێرا ئامادە دەكرێت، هەرسكردنیشی ئاسانەو سوودی زۆریشی بۆ تەندروستی هەیە.

لە رووی بەهای خۆراكییەوە شۆربای نیسكی زەرد، یان شۆربای نیسكی سەوز هیچ جیاوازییەكیان نییە.

شۆربای نیسك چەندین كانزای گرنگی تێدایە، لەگەڵ دوو جۆری ڤیتامین (B) و رێژەیەكی باشی پرۆتین و هیچ چەوریشی تێدا نییە، ئەگەر چەوری تێنەكرێت.

خواردنی شۆربای نیسك بڕێكی باش لە كانزای ئاسن بۆ لەش دابین دەكات، بۆیە گونجاوە بۆ چارەسەركردن و خۆپاراستن لە كەمخوێنی.

ئەوەش لە بیر مەكەن كە ئافرەتی دووگیان، ئافرەتی شیردەر، منداڵ و گەنج رۆژانە زیاتر لە خەڵكانی دی پێویستییان بە كانزای ئاسن هەیە.

خواردنی نیسك توێژینەوەكان دەریان خستووە، كە خواردنی نیسك چەندین سوودی هەیە بۆ جەستەی مرۆڤ، هەروەها چەندین ڤیتامین و پرۆتینی تێدایە كە لەشی مرۆڤ بەهێز دەكات و لە نەخۆشی دەمانپارێزێت.

لە گرنگترین سودەكانیشی ئەمانەی خوارەوەن
 

1. ماددەی ئاسنی تێدایەو بۆ كەم خوێنی سوود بەخشە.

2. رێژەی كۆلیستڕۆڵ كەم دەكاتەوە.

3. سوودی بۆ ئەو كەسانە هەیە كە دەیانەوێت كێشیان دابەزێنن.

4. جێگیركردنی رێژەی شەكرە.

5. سوودی بۆ تەندروستی دڵ هەیە.

6. نیسك چاوی مرۆڤ بەهێز دەكات.

7. مرۆڤ دەپارێزێت لە توش بوون بە نەخۆشی بەتایبەتی هەوكردن و هەڵامەت.





ئەم هەواڵە 8506جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad