English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پۆلیسی ھەولێر لەسەر کوشتنی گەنجۆ روونکردنەوە دەدات 
2018-08-28 [11:39 AM]

ZNA – ھەولێر 



بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر لەسەر کوشتنی گەنجێکی ھەولێر لەسەر خۆکێشانی بە فسفۆڕێک روونکردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە . 

ئەمەش دەقی روونکردنەوەکەیە .. 

 دوا بـەدوای بـڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێک لە بەرواری(٢٧/٨/٢٠١٨) لە کەناڵی ڕووداو لە سـەر کەیسێکی کـوشتن کـە گـوایە ڕێککـاری یـاسایی دەرھەق بە کەیسی کـوشتنی (گەنجۆ)، نەکراوە.

گوایە کێشەکە لەسەر خۆ کێشـان بە فسفۆڕی ماڵێک بووە، بەڵام لە ڕاستیدا سـەرتاپای ئەم ھـەواڵە دوورە لە ڕاستی، بۆیە بە پێویستی دەزانین دەزگـاکـانی ڕاگەیاندن ھەواڵی چەواشەکاری بەخەڵک ڕانەگەیەنن وە ھاوڵاتیانیش ھەواڵی چەواشەکاری بەدەزگاکانی ڕاگـەیـاندن نـەدەن و بە ھیچ شـێوەیەک نـەیـەنـە نێـو وردەکـاریەکـانی لێـکۆڵینەوەکـان چـونکە دەبێتـە ھـۆی بـەلاڕێدا بـردنی زانیـاریەکان و قوڵبونەوەی زیاتری کێشەکان و کەیسەکان، بۆیە ئەو کێشەیە لە نێوان دوو بنەماڵەو دوو کەس دا بووە.
بەڵام ئێمە وەک بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر بۆ ھاوڵاتیانی خۆشەویستی شـاری ھەولێر ڕوونی دەکەینەوە کەوا ئەو کەیسە لە لای ئێمە یەکلایی کراوەتەوە، وە ئـەو کەسـانەی کـەوا داواکـراون لە لایەن دادگاوە بە پێـی مـاددە (٤٠٦) لە (ی.س.ع) دەستگیرکـراون، پـەڕاوەکەش ڕەوانەی دادگـای تـاوانی ھەولێر کراوەو کەیسەکە لای بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر نەماوە. 
بەڵـکو ئێستا پەڕاوەکە لە لای دادگایەو تەنھا بڕیاری کۆتایی ماوە لە سەر ئەم کەیسە، وە ئێمە وەک بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر ئەو ئەرکـەی کەوا لەسەر ئەستۆی ئێمە بووە لە ڕووی یاساییەوە جێبەجێمان کردووە . ڕاگەیاندنی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر

ی.ا
 





ئەم هەواڵە 6640جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad