English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فیفا : کەس ھەیە مەحمەد سەڵاحی خۆش نەوێت 
2018-08-28 [04:03 AM]

ZNA – ھەولێر 




فیدراسیۆنی تۆپی پێی نێو دەوڵەتی پشتگیری لە یاریزان محەمەد سەڵاح ئەستێرەی یانەی لیڤەرپول دەکات . 

چەند رۆژێکە محەمەد سەڵاح تووشی کێشە ھاتووە لەگەڵ یەکێتی تۆپی میسری ئەمەش کاریگەری لەسەر ئەو یاریزانە ئاست بەرزە دروست کردوە . 

ئەمڕۆش فیفا لە تویتێکدا پشتگیری لە یاریزان محەمەد سەڵاح کرد و لە تویتەکەدا ھاتووە، سەڵاح یاریزانێکی لێھاتووە و کەسایەتیەکی سەرنج راکێشی ھەیە و کەسێکی سادەیە , ئایا کەس ھەیە محمەد سەڵاحی خۆش نەوێت؟ 

ھەر لە تویتەکەدا ھاتووە، محەمەد سەڵاح بەو ئاستە بەرزەی پێشکەشی دەکات و بەو کەسایەتیەی ھەیەتی بووتە پردێک بۆ بەیەک گەیشتنی  کلتورە جیاوازەکان. 

ئەم تویتەی فیفا پشتگیرییەکی راستەوخۆیە لە یاریزان محمەد سەڵاح کە لەئێستادا لە کێشەدایە لەگەڵ یەکێتی تۆپی پێی میسری . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 12118جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad