English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە ماوەی کەمتر لە دوو مانگدا نزیکەی ٣٠٠ بوومەلەرزە کرماشانی هەژاندووە
2018-08-28 [06:12 AM]

ZNA- هەولێر


دوای بوومەلەرزەكەی بەرەبەیانی یەكشەمەی رابردوو، پارێزگای كرماشان ٢٨٤ جاری دیكەوە بەھۆی پاشلەرزەی بچووكترەوە ھەژاوە.

تەلەفیزیۆنی ئێران رایگەیاندووە، لە ماوەی كەمتر لە دوو رۆژی رابردوودا و دوای بوومەلەرزە ٦ ریختەریەكەی تازەئاوای كرماشانی رۆژھەڵاتی كوردستان، ئەو پارێزگایە نزیك بە ٣٠٠ جاری دیكە ھەژاوەتەوە.

ئەو بوومەلەرزەیەی بەرەبەیانی یەكشەممە كرماشانی ھەژاند بووە ھۆی كوژرانی سێ كەس و بریندار بوونی زیاتر لە ٤٠٠ھاوولاتی دیكە. ھاوكات زیاتر لە ٥٠٠ باڵەخانە و خانوو و باڵەخانە زیانی جددیان بەركەوت.

زیانی ئەو بوولەرزانە دوای ئەوە دێت كە ھێشتا بەھۆی بوولەرزە ٧ ریختەریەكەی ساڵی رابردووەوە خەلكێكی زۆر لە خێمە و كانێكسدان و كەمترین ھاوكاریان بە مەبەستی باشتر كردنی دۆخی ژیان و قەرەبوو كردنەوەیان لە لایەن حكومەتەوە كراوە.





ئەم هەواڵە 5305جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad