English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مەترسیەکانی میکرۆبی گەدە بزانە
2018-08-29 [09:30 AM]

هەولێر _ ZNA



میکرۆبی گەدە هۆکاری سەرەکیە بۆ تووشبوون بە قورحەی گەدە، کە رەنگە بۆ ماوەیەکی زۆر لە گەدە بمێنێتەوە و هۆکاریش بێت بۆ تووشبوون بە چەندین نەخۆشی دیکە.

میکرۆبی گەدە مەترسیەکی زۆری هەیە و سەرچاوەی هەوكردن و کرژبوونی کۆڵۆن و تێکدانی چالاکیەکانی ریخۆڵەیە و کرداری هەرس خاودەکاتەوە، رێگاش نادات لەش سوود لە ڤیتامینەکان وەربگرێت، رەنگە لە داهاتوودا تووشی شێرپەنجە و کۆڵۆنیش بکات، هەربۆیە باشتر زووتر سەردانی پزیشک بکەیت و چارەسەری بکەیت.
 

نیشانەکانی تووشبوون بە میکرۆبی گەدە ئەمانەن:

1-ئازاری سک بە تێری یان بە گەدەی بەتاڵ، بێزارکردنی کەسی تووشبوو.

2-دابەزینی کێشی بەشێوەیەکی خێرا و نەمانی ئارەزووی خواردن.

3-بێهێز بوون و هەستکردن بە گێژی، یاخود ماندووبوون و شەکەتی، بەجۆرێک توانای وەرزش نامێنێت.

4-تووشبوون بە هەڵئاوسان و غازات و ترشانی گەدە، لەکاتێکدا رەنگە هیچ نەخواردبێت یان ژەمێکی سوک خواردبێت.

5-گۆڕانی بۆنی ناودەم و ناخۆشبوونی.

6-هەستکردن بە گۆڕانی رەنگی پیسایی و رەشبوونی.

7-خوێن بەربوون بەتایبەت لەکاتی پیسایکردن یان رشانەوە.

8-تووشبوون بە ئازارێکی توندی گەدە و نەمانی ئارەزووی خواردن





ئەم هەواڵە 5806جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad