English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حەنان فەتلاوی : ئەمریکا فشارێکی زۆر لەسەر سەرۆک لیستەکان دەکات
2018-08-29 [08:17 AM]

ZNA- ھەولێر


ئه‌ندامێكى هاوپه‌یمانى فه‌تح، جه‌خت ده‌كاته‌وه‌، كه‌ له‌لایه‌ن باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له‌ به‌غدا، فشارێكی زۆر له‌ سه‌رۆكى كوتله‌ سیاسییه‌كان ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ى پشتیوانى له‌ كاندیدێكى دیاری كراو بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكوومه‌تى داهاتوو، بكه‌ن.


حه‌نان فه‌تلاوى، سه‌رۆكى حزبى ئیراده‌، ڕای گه‌یاند: "باڵیۆزخانه‌ى واشنتۆن له‌ به‌غدا، به‌رده‌وامه‌ له‌ فشاره‌كانى و به‌شێوه‌ى ڕاسته‌وخۆ فشار له‌سه‌ر په‌رله‌مانتاران ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى پشتیوانى له‌ كاندیدێكی دیاریكراو بكه‌ن".

 

فه‌تلاوى ئه‌و جۆره‌ فشاره‌ ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌ و جه‌ختیش ده‌كاته‌وه‌، كه‌ ده‌بێت بڕیاره‌كه‌ عێراقی بێت به‌ بێ ده‌ستێوه‌ردانى ده‌ره‌كى.


ئه‌و ئه‌ندامه‌ى هاوپه‌یمانێتى فه‌تح، هه‌رچه‌نده‌ ناوى كاندیده‌ دیاریكراوه‌كه‌ى ئه‌مریكاى نه‌هێنا، به‌ڵام ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ى ده‌یه‌وێت به‌فشارى ئه‌مریكا بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌ر كورسى ده‌سه‌ڵات، ده‌بێت شه‌رم دایبگرێت.


حه‌نان فه‌تلاوى، گوتیشی: "ئه‌وه‌ى نه‌یتوانى به‌ ئیراده‌ى گه‌ل و لایه‌نه‌ سیاسییه‌ نیشتمانییه‌كان بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵات بگه‌ڕێته‌وه‌، شووره‌ییه‌ به‌ ئیراده‌ى ئه‌مریكا بگه‌ڕێته‌وه‌".


به‌پێی ڕاپۆرته‌ میدیاییه‌كان و لێدوانه‌ سیاسییه‌كان، دوو به‌ره‌ بۆ پێكهێنانى گه‌وره‌ترین كوتله‌ى په‌رله‌مانى له‌ كێبڕكێدان، به‌ره‌ى نوورى مالیكی، كه‌ بریتییه‌ له‌ لیستى فه‌تح و ئیئتلافی ده‌وڵه‌تى یاسا و چه‌ند لایه‌نێكى تر ، له‌گه‌ڵ به‌ره‌ى حه‌یده‌ر عه‌بادی، كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ لیستى نه‌سڕ و سائیرون و حیكمه‌.





ئەم هەواڵە 6433جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad