English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جەنگێکی شاراوەی ئێران ئاشکرا دەکرێت
2018-08-29 [08:51 AM]

ZNA- هه‌ولێر


کۆماری ئیسلامی ئێران  دەیان ئەکاونت و وێبسایتی بە 11 زمانی جیاواز بۆ دروستکردنی کاریگەری سیاسی لەسەر بەکاربەرانی ئینتەرنێت دروستکردووە، کۆمپانیاکانی بواری ئینتەرنێتیش لێکۆڵینەوەکانییان دەستپێکردووە و هەوڵی سڕینەوەیان دەدەن.

بە گوێرەی بە دواداچوونێکی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، کۆمپانیای  فەیسبووک و کۆمپانیاکانی دیکەی پەیوەند بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، دەیان ئەکاونت و وێباسایتیان دەستنیشانکردووە کە کاریان تەنها کارکردنە لەسەر هاووڵاتیانی وڵاتانی دەرەوەی ئێران، بەجۆرێک کاریگەری سیاسی دروستبکەن لەسەریان.

وێبسایتەکان کە دیارترینیان (ئای یو ڤی ئێم) ە، لەلایەن تەلەفزیۆنی ئێران، فارس نیوز و تەلەڤزیۆنی ئەلمەنار ئاراستە دەکرێن و گروپەکانی حزبوڵاش دەستی باڵایان لە بەڕێوەبردنیان هەیە.

لێکۆڵینەوەکان

جەی نانکارۆ، وتەبێژی فەیسبووک، بە رۆیتەرزی راگەیاندووە، فەیسبووک بەردەوامە لە لێکۆڵینەوە و تاکو ئێستاش چەندین پەیج و ئەکاونتی سەر بە ئێرانیان داخستووە.

کۆمپانیای تویتەریش لای خۆیەوە 486 ئەکاونتی سریوەتەوە و پێداچوونەوەش بۆ 770 ئەکاونت دەکات کە سەر بە ئێران و میلیشیا شیعەکانن.

ئێران لە رێگای بەرنامەکانی مۆبایل، کەناڵی یوتیوب، ئینستاگرام، خزمەتگوزاری هەواڵی خێرا، کارتۆن و وێنەی گاڵتەجاری ئیسرائیل و سعودییە. دەیەوێت جیۆپۆلیتیکی کاریگەر بکات و هەژموونی بۆ وڵاتانی دیکە بگوازێتەوە.

رۆیتەرز زانیوویەتی، ئای یو ڤی ێم، کە سەرچاوە و کۆکەرەوەی زۆرێک لەو وێبسایت و ئەکاونتانەیە، بە زمانەکانی ئینگلیزی، فەرەنسی، عەرەبی، فارسی، ئوردو، پشتو، رووسی، هیندی، ئازەری، تورکی و ئیسپانی کارەکانیان دەکەن.





ئەم هەواڵە 10606جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad