English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئومێد خۆشناو:هه‌ڵبژاردن له‌ واده‌ی خۆی ده‌کرێت
2018-08-29 [08:46 AM]

ZNA-هەولێر


 سه‌رۆكی فراكسیۆنى پارتى دیموكراتى كوردستان له‌هه‌ژماری خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك نووسیویه‌تى، هه‌ڵبژاردن له‌ واده‌ی خۆی ده‌کرێت ، چه‌ند ڕۆژێکه‌ به‌بێ هیچ پاساوێک هه‌وڵێکی زۆر ده‌درا و بیانووی جۆراوجۆر ده‌دۆزرایه‌وه‌ گوایه‌ هه‌ڵبژاردن له‌ کاتی دیاری کراو نه‌کرێ.

له‌به‌شێكى دیكه‌ى نووسینه‌كه‌ى خۆشناو ڕایده‌گه‌ێنێت: هه‌رچه‌ند لای ڕای گشتی و هه‌موو لایه‌ک ڕوون بوو که‌،پارتیمان ناچێته‌ ژێر هیچ فشارو داوایه‌ک که‌،هه‌ڵبژاردن دوابخرێ،له‌م نێوه‌نده‌ش چه‌ندین ڕێ و شوێن گیرانه‌به‌ر به‌ڵام هیچ یه‌کێک له‌ هه‌وڵه‌کان سه‌رکه‌وتوونه‌بوون.

ناوبراو ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، بۆیه بۆ دڵنیایی هه‌ڤاڵانی پارتیمان،هه‌ڵبژاردن دواناخرێ و له‌کاتی خۆی ده‌کرێ ،  پێویسته‌ کادیران و ئه‌ندامان و دۆستان و لایه‌نگرانی پارتیمان،قوڵی لێهه‌ڵماڵن وخۆ حازر و ئاماده‌بکه‌ن بۆ سه‌رکه‌وتنی گه‌وره‌ی پارتی سه‌ردانه‌نواندن و سه‌رکه‌وتنی گه‌وره‌ی سه‌رۆک بارزانی.
سه‌رکه‌وتنی پارتی له‌ ئه‌نجام به‌ هێزبوونی زیاتری کوردستانه‌.





ئەم هەواڵە 3451جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad