English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عیمران خان:پرسی سووكایه‌تیكردن به‌ ئایینی ئیسلام ده‌باته‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان
2018-08-29 [09:23 AM]

ZNA-هەولێر


عیمران خان، سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی پاكستان رایده‌گه‌یه‌نێت، پرسی سووكایه‌تیكردن به‌ ئایینی ئیسلام ده‌باته‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، به‌هۆی ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانتارێكی پێشووی هۆڵه‌ندا ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ رێكخستنی كیبڕكێی كاریكاتێری له‌سه‌ر ئیسلام.

رۆژنامه‌ی "دۆن"ی پاكستانی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، عیمران خان له‌ یه‌كه‌م وتاریدا له‌به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی پیرانی وڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاندووه‌، پرسی سووكایه‌تیكردن به‌ ئیسلام له‌ ئه‌نجوومه‌نی هاریكاری ئیسلامی باس ده‌كات كه‌ 57 وڵات له‌خۆده‌گرێت.

روونیشی كردووه‌ته‌وه‌، هه‌وڵه‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌یه‌ تا سیاسه‌تێكی گشتگیر له‌لایه‌ن وڵاتانی ئیسلامییه‌وه‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ په‌یڕه‌و بكرێت كه‌ سووكایه‌تی به‌ ئیسلام ده‌كه‌ن و هه‌ستی موسڵمانان بریندار ده‌كه‌ن.

رۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، خان له‌و باره‌یه‌وه‌ هۆلۆكۆست "كووره‌ی نازییه‌كان بۆ سووتاندنی یه‌هوودییه‌كان"ی به‌ نموونه‌ هێناوه‌ته‌وه‌ و له‌ وتاره‌كه‌یدا رایگه‌یاندووه‌، له‌ چوار وڵات سزای زیندانیكردن بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌رده‌چێت كه‌ نكۆڵی له‌ هۆلۆكۆست ده‌كه‌ن، چونكه‌ ئه‌و كاره‌ ده‌بێته‌ هۆی برینداركردنی هه‌ست و سۆزی جووه‌كان و گوتی: "ئێمه‌ پێویستمان به‌ په‌یڕه‌وكردنی سیاسه‌تێكی هاوشێوه‌یه‌، بۆ ئه‌وه‌ كه‌س هه‌ستی ئێمه‌ی موسڵمان بریندار نه‌كات و ئه‌و كارانه‌ دووبارنه‌ نه‌بنه‌وه‌".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، چه‌ند وڵاتێكی ئه‌وروپیش سزای دارایی ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كات كه‌ نكۆڵی له‌ كۆمه‌ڵكوژكردن و له‌ناوبردنی پێكهاته‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی ئه‌وروپا ده‌كه‌ن، كه‌ له‌لایه‌ن نازییه‌ ئه‌ڵمانه‌كانه‌وه‌ له‌ناو براون، كه‌ جووه‌كانیش یه‌كێك بوون له‌وان.

رۆژی 27ی ئاب، ئه‌نجوومه‌نی پیرانی پاكستان، به‌ بڕیارێك سه‌ركۆنه‌ی پێشبڕكێ كاریكاتێرییه‌كه‌ی په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی پێشووی هۆڵه‌ندای كردووه‌.

به‌ گوێره‌ی راپۆرتێكی و‌ێبسایتی "العربی پۆست"، خیرت ویڵده‌رز، ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی هۆڵه‌ندایه‌ و ویستوویه‌تی ئه‌و كێبڕكێیه‌ رێكبخات، له‌ به‌رامبه‌ریشدا پاكستان بانگهێشتی باڵیۆزی هۆڵه‌ندای كردووه‌ له‌ ئیسلام ئاباد و به‌ توندی ناڕه‌زایی خۆی به‌رامبه‌ر به‌و كاره‌ نیشانداوه‌.

عیمران خان، سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی ویژدان "حركة الانصاف"، له‌ دوایین هه‌ڵبژاردنی پاكستان، پارته‌كه‌ی توانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت، رۆژی 18ی ئاب/ ئۆگستۆس وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی ئه‌و وڵاته‌ ده‌ستیشان كرا.





ئەم هەواڵە 4012جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad