English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كۆمەڵی ئیسلامی: لەگەڵ ئەوەین هەڵبژاردن لەكاتی خۆی ئەنجام بدرێت
2018-08-29 [09:41 AM]

​ZNA - هەولێر


ئەندامی مەکتەبی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان عەبدولستار مەجید، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، سەرەڕای تێبینییەکانمان لەسەر تۆماری دەنگدەران، بەڵام پێمانوایە هەڵبژاردن مافێکی خەڵکی کوردستانە، بۆیەش لەگەڵ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنین لەوادەی دیاریکراوی خۆیدا.

سەبارەت بە بەشداریکردن لە حکوومەتی داهاتووی عێراق عەبدولستار مەجید گوتی: "هەرچوار لایەنە "ناڕازییەكە"، تاوەکو ئێستا بڕیارێکی یەکلاکەرەوەمان لەبارەی شێوازی بەشداریکردنمان لە حکوومەتی داهاتووی عێراق نەداوە، کە ئایا لەگەڵ یەکێتی و پارتی بەشداردەبین یاخود بە تەنیا".

بڕیارە لە 30 ئەیلولی ئەمساڵ هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان بەڕێوە بچێت.





ئەم هەواڵە 2419جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad