English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەعدی ئەحمەد پیرە : لەگەڵ پارتی دەستەیەكمان بۆ دۆخی ئاڵۆزی كەركوك پێكهێناوە
2018-08-29 [10:01 AM]

ZNA - هەولێر


گوتەبێژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەڵێت، کەرکووك و ناوچە کوردستانییەکان بە بارودۆخێکی ئاڵۆز تێدەپەڕن و هەندێك گرووپ و لایەنی شۆڤێنی هەوڵی تەعریب کردنەوەی ئەو ناوچانە دەدەن.

سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و گوتەبێژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، کەرکووك و ناوچە کوردستانییەکان بە بارودۆخێکی ئاڵۆز تێدەپەڕن و هەندێك گرووپ و لایەنی شۆڤێنی هەوڵی تەعریب کردنەوەی ئەو ناوچانە دەدەن.

گوتەبێژەكەی یەكێتی راشیگەیاند، لەگەڵ پارتی دەستەیەکمان بۆ بەدواداچوونی بارودۆخی کەرکووك و ناوچە کوردستانییەکان پێکهێناوە.

سەبارەت بە ئامادەکارییەکانی یەکێتی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان سەعدی پیرە راشیگەیاند، ئامادەکاری تەواومان کردووە، بەڵام ئەگەر لایەنەکان لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردن بن، ئەوا ئێمە لاریمان نییە.

لە 16 ئۆكتۆبەری ساڵی2017 حەشدی شەعبی و ھێزەكانی عێراق شاری كەركووك و بەشێك لە ناوچە كوردستانییەكانیان داگیركرد.

 





ئەم هەواڵە 3337جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad