English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەو بەلێنانەی عێراقیەکان بە کورد دەدەن هیچیان جێ بە جێ ناکەن
2018-08-29 [10:18 AM]

ZNA- هەولێر


ئەندامێکی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، پارتی و یەکیتی بریاریان داوە بەیەکەوە رێککەوتن لەلەگەل بەغدا  ئەنجام بدەن و داواکاریەکانیشیان لە چوارچێوەی دەستوور دایە، دەتوانم بلێم ئەو بەلێن و پەیمانانەی کە کورد لە ھێزە عێراقیەکان ئێستا وەری دەگرن ھیچ یەکێکیان جێبەجێ ناکرێن.

موئەیەد تەیب ئەندامی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ئێستا کاتێکی کەم ماوە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ٣ی٩ی٢٠١٨ دانیشتی یەکەمی ئەنجام دەدات کە بەتەمەنترین ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەرۆکایەتی یەکەم دانیشتن دەکات، دەبێت پێش ئەم وادەیە ھێزە سیاسیەکان رێککەوتنیان ئەنجام دابێت لەسەر ئەوەی کە کێ دەبێت بە سەرۆککۆمار و کێ دەبێت بە سەرۆک وەزیران و کێ دەبێت بە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و لەگەل دوو جێگرەکەی، من وای نابینم کە تا ئەمڕۆ ئەم پۆستانە یەک لایی کرابنەوە، لەبەر ئەوەی ڕێگریەک دروست بووە لە عێراق، کاتی دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە شێوەیەکی دەستووری کە دیاریکراوە  ١٥ رۆژە دوایی ئەوەی کە دادگایی فیدراڵی پەسەندی بکات ئەوە ئەنجام دەدرێت بە سەرۆکایەتی بەتەمەنترین ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، من وای بۆ دەچم کە ئەم دانیشتنەش وەک دانیشتنەکانی پێشوو کراوە دەبێت ھەتا لایەنە سیاسیەکان لەسەر ھەرسێ پۆستە گرنگەکەی سەرۆککۆمار و سەرۆک وەزیران و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رێککەوتنێک ئەنجام بدەن.

ئەندامی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان گووتی: بەپێی رێکەوتنی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکیتی نیشتیمانی کوردستان کە بریاریان داوە بەیەکەوە بچن بۆ بەغدا و پێکەوەبن رێکەوتن لەگەل بەغدا ئەنجام بدەن، داواکاریەکانیشیان لە چوارچێوەی دەستوور دایە ھەر وەک چەند لێدوان لەسەری دراوە کە باس لە شەراکەت و ھاوسەنگی و رێکەوتن دەکات، دوای ئەوە چەندین کێشە لە نێوان ھەرێمی کوردستان و بەغدا بە ھەلواسراوی ماونەتەوە وەک کێشەی سنوورەکانی ھەرێمی کوردستان و ئاسای کردنەوەی دۆخی کەرکووک و شنگال و ئەو دۆخەی کە لە دوایی ١٦ ئۆکتۆبەر ھاتووتە کایەوە وە ھەروەھا کێشەی بودجەی ھەرێمی کوردستان، بەلام مەرج نیە ئەم کێشانە جێبەجێ بکرێن ئەگەر دەستوور بە ھەموو بەندەکانیەوە جێبەجێ نەکرێت  وە ئێرادەیەک لە بەغدا  نەبێت کە دەستوور پێی جێبەجێ بکرێت.

موئەیەد تەیب گووتیشی: نمونەی ئەوش کە پێشتر رێککەوتن ئەنجام درا بوو کە بەشە بودجەی ھەرێمی کوردستان ١٧٪ بێت تاوەکو سەرژمێریەکی گشتی بۆ خەلکی عێراق ئەنجام بدرێت وە ئەنجامی ئەو سەرژمێریەش پشکی کورد دیاری دەکەن، بەلام ئێستا  ئەوان بەشە بودجەی ھەرێمی کوردستانیان کردوتە ١٢٪‏ ، ئێستا  دانیشتنەکانی ئێمە لەگەل شاندی لایەنە سیاسیەکانی عێراق ناتوانن بڕیارێکی وا دەر بکەن چونکە ئەم بڕیارە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەردەچێت و دەبێت ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەم بڕیارە بگۆرێت کاتێک باس لە بودجەی عێراق دەکرێت، من تا ئێستاش بڕواناکەم کە ئەو ھێزانەی کە دەلێن ئێمە بودجەی ھەرێمی کوردستان لە ١٢٪‏ دەگەرێنینەوە بۆ ١٧٪‏ ئەوان راست نالێن بودجەی ھەرێمی کوردستان ھەر کاتێک بچێتە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئێمە کەمێنەینە و ھەر ١٢٪‏ دەمێنێتەوە دەتوانم بلێم ئەو بەلێن و پەیمانانەی کە کورد لە ھێزە عێراقیەکان ئێستا وەری دەگرن ھیچ یەکێکیان جێبەجێ ناکرێن.



رێباز یونس





ئەم هەواڵە 3265جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad