English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەھەولێر دایکێک بەدەستی کوڕەکەی  دەکوژرێت
2018-08-29 [10:40 AM]

ZNA – ھەولێر 




بەیانی ئەمڕۆ لە شاری ھەولێر گەنجێک بە گولـلە دایکی خۆی دەکوژێت و دواتر لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیردەکرێت.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر (۷:۳۰)ی بەیانی پۆلیس ئاگادار کرانەوە بەبوونی ڕووداوێکی کوشتن لە گەڕەکی ۹٤ی باداوە، دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداو دەرکەوت کەوا ھاوڵاتیەک بەناوی (سمیرە عصام الدین بھالدین)، تەمەن (٥٥) ساڵ، لەلایەن کوڕەکەی بەناوی (ا.م.ھــ) کوژراوە.

دواتر پۆلیسی نەھێشتنی تاوان بەشی کوشتن ھەڵسان بەدەستگیر کردنی کوڕەکە و باوکی بەناوی (م.ھــ.خ.)، کوڕەکە دوای دەستگیر کردنی دانی نا بە تاوانەکەی کەوا ھەڵساوە بەکوشتنی دایکی خۆی لەسەر کێشەیەکی خێزانی.

تەرمەکە ھەڵگیراوەو ڕەوانەی پەیمانگای پزیشکی دادی کرا.

پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەم ڕووداوە ڕێکخرا و ڕەوانەی بەر دەم بەڕێز دادوەر کرا بەڕێزیان بڕیاریدا بەبەندکردنی تۆمەتبار بەپێی ماددە (٤۰٦)لە ی.س.

 

لا يتوفر نص بديل تلقائي.

 

سەرچاوە | پەیجی رائید ھۆگر عەزیز گلالی
وتەبێژی پۆلیسی ھەولێر

یاسین ئەحمەد
 





ئەم هەواڵە 6106جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad