English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی پەروەردە و رێکخراوەی یونیسێف کار لەسەر پڕۆژەی نوێ دەکەن
2018-08-29 [11:35 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئه‌مڕۆ چوارشەممە پشتیوان سادق وەزیری پەروەردەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و بە ئامادەبوونی چەند بەرێوەبەرێکی گشتیی وەزارەتی پەروەردە لەگەڵ خاتوو (ونگانی گریس تاولۆ ـ wongan Grace Taulo) سەرۆکی سیکتەری پەروەردە لە ڕێکخراوی یونسیف ـ عێراق و شاندێکی یاوەری کۆ بوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری پەروەردە باسی لەو پرۆژە و ھاوکاریانەی رێکخراوی یونسیف بۆ سێکتەری پەرورەدە کرد و گوتی "ئێمە وەکو وەزارەت دەمانەویت لە رووی ماددی و تەکنیکییەوە ھاوکارییە پەروەردەییەکان زیاتر و ھەماھەنگییەکان باشتر بن"، خواستی ھاریکاری زیاتریش بۆ ئەو کێشە و قەیرانە داراییە دەگەڕێتەوە کە چەندین ساڵە بەرۆکی ھەرێمی کوردستانی گرتووە و وەک دکتۆر پشتیوان سادق گوتی "لەم نێوەندەیشدا سێکتەری پەرورەدە زەرەمەندی یەکەم بووە، بۆیە ئومیدەوارم کەوا کارەکان بە تەواوی ئەنجام بدرێن و بەردەوامیەتیان ھەبێت".

پاشان ھەردوو لایەنی وەزارەتی پەروەردە و ڕێکخراوی یونیسێف، کاریان لەسەر داڕشتنی چەند پرۆژەیەکی ھاوبەش و نوێ کرد، بۆ ئەوەی لە داھاتوو کاری لەسەر بکەن بۆ خزمەتکردنی زیاتری کەرتی پەروەردە و فێرکردن و بە تایبەتی خوێندنی خێرا و چالاکی ھونەری و ئەلکترۆنی و پاڵپشتی سیستەمی پەروەردە و پرۆگرامەکانی خوێندن لە ھەرێمی کوردستان.

لە کۆتاییدا پیشنیار لەسەر ئاڵوگۆڕکردنی زانیارییەکان لەسەر پرۆژەکان کرا و بڕیار درا کە وەزارەتی پەرورەدە راپۆتێک سەبارەت بە پڕۆژەکانی پەروەردە ئامادە بکات بۆ ئەوەی دواتر لەلایەن رێکخراوی یونسیف تاوتوێ و بخرێنە پلانی کارەوە.

 

 





ئەم هەواڵە 3307جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad