English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لاڤرۆڤ: روسیا به‌ڵگه‌ له‌سه‌ر هێرشی كیمیاوی له‌ سوریا بڵاوده‌كاته‌وه‌
2018-08-29 [11:53 AM]

ZNA - هه‌ولێر


له‌ هه‌واڵێكی به‌په‌له‌ی ئاژانسی سپۆتنیكدا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا سێرگی لاڤرۆڤ رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی به‌ڵگه‌ی زیاتری لاساییكه‌ره‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و ئاماده‌كارییه‌كانه‌ی بۆ ئه‌نجامدانی هێرشی كیماوی له‌سوریا بڵاو ده‌كاته‌وه‌.

پێشتریش ئیگۆر كۆرچینكۆ رایگه‌یاند، دوور نییه‌ سیناریۆی ئه‌پریلی 2018 به‌م نزیكانه‌ روو بدات، له‌ هه‌مان كاتدا هێزه‌كانی به‌رگری ئاسمانی رووسیا گره‌نتی سه‌لامه‌تی هێزه‌كه‌ی له‌سه‌ر خاكی سوریا له‌ بنكه‌ی سه‌ربازی حه‌میمیم و ته‌رتوس و شوێنی راوێژكارانی سه‌ربازی و تایبه‌تمه‌ندان راگه‌یاند، بۆیه‌ هێزی ئاسمانی روسیا به‌هه‌موو توانایه‌كیه‌وه‌ به‌رپه‌رچی هه‌ر هێرشێكی نامۆ كه‌ شاره‌كان و هه‌ر ناوچه‌یه‌كی سوریا بگرێـته‌وه‌، ده‌داته‌وه‌، چونكه‌ به‌رگری له‌م ناوچانه‌ خۆی به‌پرسیار ده‌زانێـت.

ئه‌و شاره‌زایه‌ جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌، له‌گه‌ڵ كه‌شتی له‌ناوبه‌ری "سۆلیڤانس" ره‌نگه‌ واشنتۆن له‌ هێرشه‌ نوێكانیدا كه‌شتی ئه‌تۆمی ژێر ده‌ریاش به‌كار بهێنێت كه‌ هه‌ڵگری چه‌ندین جبه‌خانه‌ی هه‌مه‌جۆره‌ و مووشه‌كی تۆماهۆكی هه‌ڵگرتووه‌ و له‌ ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست و له‌ ئاوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی نزیك ئه‌و وڵاته‌ جێگیر كراوه‌.

هه‌روه‌ها چه‌ند رۆژی رابردوو له‌ وه‌ڵامی جۆن بۆلتۆن راوێژكاری ئاسایشی ئه‌مه‌ریكا كه‌ باسی له‌وه‌ كردبوو كاردانه‌وه‌ی به‌هێزیان ده‌بێت ئه‌گه‌ر چه‌كی كیمیاوی له‌ شاری ئیدلبی سوریا له‌ هێرشه‌كان به‌كار بهێنرێت، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا سێرجی ریابكۆڤ وتی، هۆشداری ده‌ده‌ینه‌ ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانانی دووباره‌ هیچ ره‌فتارێكی نابه‌جێ له‌سوریا ئه‌نجام نه‌ده‌ن.

باسی له‌وه‌شكرد، ئێمه‌ هه‌ندێك ئاگاداریمان له‌ واشنتۆنه‌وه‌ گوێ لێ ده‌بێت، ئه‌مه‌ نابێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی له‌ دژایه‌تیكردنی تیرۆرستان رابوه‌ستین و ئه‌و وڵاته‌ بگه‌ڕێنێنه‌وه‌ سه‌ر ره‌وشی سروشتی خۆی.

 





ئەم هەواڵە 5068جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad