English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان راپۆرتێكی سه‌باره‌ت به‌ سوریا ئاماده‌ كردوه‌
2018-08-29 [12:11 PM]

ZNA - هه‌ولێر


سەبارەت بەو بڕیارانەی دراون لەبارەی گەیاندنی هاوکاریی مرۆیی لە سووریا، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنتۆنیۆ گوتیرێس راپۆرتێکی بە مەبەستی تاوتوێکردنی لە نەتەوە یەکگرتووەکان ئامادەکردووە.

ئەنتۆنیۆ گوتیرێس رایگه‌یاند، هەڵکشانی گرژیی سەربازیی لە باکووری خۆرئاوای سووریا، هاوشێوەی ناوچەکانی دیکەی ئەو وڵاتە، تەنها دەربەدەربوونی بەشێکی دانیشتوانی ناوچەکە نییە، رەنگە دەرەنجامی مەترسیداری لە رووی پاراستنی گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان و خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەکانی لێبکەوێتەوە".

سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان باسی لەوەکردووە، جموجۆڵی سەربازیی لە باکووری خۆرئاوای سووریا "ئاراستەیەکی مەترسیدار"ی نیشانداوە و لەو ناوچەیە سێ ملیۆن کەس دەژین و لە راپۆرتەکەیدا هاتووە "گرژیی سەربازیی هەڵکشاو لە باکووری خۆرئاوای سووریا هاوشێوەی ناوچەکانی دیکەی ئەو وڵاتە، تەنها دەربەدەربوونی بەشێکی دانیشتوانی ناوچەکە نییە، رەنگە دەرەنجامی مەترسیداری لە رووی پارێزگارییکردن لە گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان و خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەکانی لێبکەوێتەوە".

سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنتۆنیۆ گوتیرێس داوای کەمکردنەوەی گرژییەکانی لە سەرجەم لایەنەکانی سووریا کردووە و رایگەیاندووە "پێویستە لایەنەکان لە چوارچێوەی یاسا نێودەوڵەتییەکاندا و لە میانی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکاندا هاووڵاتییانی مەدەنی و پێکهاتە مەدەنییەکان نەکەنە ئامانج و ئەوەی لەوبارەیەوە دەکەوێتە سەرشانیان جێبەجێی بکەن. دەستڕاگەیشتن بەو کەسانەی لە سووریا پێویستیان بە هاوکارییە، بە شێوەیەکی بەردەوام و متمانەپێکراو و بێ هیچ سنووردارکردنێک، رێگریی دەکات لەوەی دۆخی مرۆیی ئەوێ بەرەو خراپتر بچێت".

لە راپۆرتەکەیدا ئەنتۆنیۆ گوتیرێس بە شێوەیەکی ئاشکرا ئەو هێرشانەی ئیدانەکردووە کە هاووڵاتییانی مەدەنی دەکەنە ئامانج و رایگەیاندووە:

"لێپرسراوانی ئەو هێرشانەی دەکرێنە سەر هاووڵاتییانی مەدەنی، پێویستە بە هۆی ئەوەی یاسا نێودەوڵەتییەکانی پەیوەست بە مرۆڤایەتییان پێشێلکردووە، دادگایی بکرێن. داواکارین بە مەبەستی لێپێچینەوە و دادگاییکردنی ئەو کەسانەی تاوانیان بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان کردەوەگەلێکیان لە ئاداری ٢٠١١ەوە لە سووریا ئەنجامداوە کە بە تاوان ئەژماردەکرێت، میکانیزمێکی بێلایەن و سەربەخۆ پێکبهێنرێت بە هاریکاریی لایەنەکانی سووریا، سەرجەم وڵاتان و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و نەتەوە یەکگرتووەکان".

سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنتۆنیۆ گوتیرێس تیشکی خستووەتە سەر ئەوەی ئامادەی پشتیوانییکردنی تەواون لە رژێمی سووریا و هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن بە مەبەستی گەیشتن بە چارەسەرێکی سیاسیی لە ناوچەکە.

 

AA





ئەم هەواڵە 1738جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad