English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆ، رێنماییەکانی دەرھێنانی مۆڵەتی شوفێری نێو دەوڵەتی بڵاودەکاتەوە 
2018-08-29 [01:30 AM]

ZNA – ھەولێر 




لەڕاگەیاندراوێکدا کەوێنەیەکی دەست ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس  کەوتووە ، بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی سلێمانی رایدەگەێنێت: وەک کاری ھەمیشەی مان ھەوڵ دەدەین زیاتر خزمەت کردن و کارئاسانی بۆ ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان بە ھەماھەنگی لەگَەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ھاتوچۆی ھەرێم بە شێوەیەکی ئاسان و لە ماوەیەکی کورتدا مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی دەداتە ئەو ھاوڵاتیانەی ھەرێمی کوردستان کە خوازیارن ئوتومبیل لێبخوڕن لەو وڵاتانەی کە سەردانی دەکەن بە مەبەستی (گەشت و بازرگانی و نەخۆشی ...ھتد) کە لەم ڕێگەیەوە ھاوڵاتیان دەتوانن لە گشت ووڵاتانی جیھان شۆفێری بکەن بەبێ ھیچ گیرو گرفت و بەربەستێک .
جۆرەکانی مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی:

١- مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی تایبەت ...
ھەڵگرانی ئەم جۆرە مۆڵەتە ڕێگە پێدراون تەنھا ئوتومبیلی تایبەت لیبخوڕن لە ووڵاتانی دەرەوە (پێویستە خوازیار خاوەنی مۆڵەتی ناوخۆیی تایبەت یان گشتی بێت) 
٢- مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی گشتی...
ھەڵگرانی ئەم جۆرە مۆڵەتە ڕێگە پێدراون کە ھەموو جۆرەکانی ئوتومبیل (تایبەت , تاکسی , پاێ , بارھەڵگر) لێبخوڕن لە ھەموو ووڵاتانی جیھان (پێویستە خوازیار خاوەنی مۆڵەتی ناوخۆیی گشتی بێت)
٣- مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی ماتۆڕسکیل...
ھەڵگرانی ئەم جۆرە مۆڵەتە تەنھا دەتوانن جۆرەکانی ماتۆڕسکیل لێبخوڕن لە ووڵاتانی دەرەوە (پێویستە خوازیار خاوەنی مۆڵەتی ناوخۆیی ماتۆڕ سکیل بێت)
ھاتووچۆی سلێمانی ڕاشیدەگەێنێت کە بۆ بەدەست ھێنانی ئەم جۆرە مۆڵەتانە ھاوڵاتیان دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرێتی بەشی مۆڵەت بکەن لە ناو بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی پارێزگای سلیمانی لەگەڵ پێداویستی یەکانی ( پاسپۆرت ، پێناسی باری کەسێتی ، مۆڵەتی شۆفێری ناوخۆیی ، دوو وێنە ) پاش پێداچونەوەی بەڵگەنامەکان لەلایەن کارمەندانی بەشەکەوە فۆرمێکی تایبەت بە مۆڵەتەکەیان پێ دەدریت کە پێویستە شۆفێر بە زانیاری تایبەت بە خۆی پڕی بکاتەوە .
پاش پەسەندکردنی فۆرمەکە دەنێردرێتە بەڕیوەبەرایەتی گشتی ھاتوچۆی ھەرێم لە ھەولێر کە لە ماوەیەکی کەمدا مۆڵەتە نێودەوڵەتی یەکە وەردەگرێتەوە .

تێبینی/ مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی تەنھا بۆ ماوەی (١) ساڵ بەکاردێت بۆ تازەکردنەوەی شۆفێر پێویستە دووبارە سەردانی بەڕێوەبەرێتی مۆڵەت بکاتەوە .

ی.ا





ئەم هەواڵە 4588جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad