English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌سره‌... تووشبووانی ئاوی پیس بۆ 18 هه‌زار كه‌س به‌رز بووه‌وه‌، هۆشداری كۆلێرا ده‌درێت
2018-08-29 [01:56 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ كۆمسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ له‌ عێراق ئاشكرای كرد، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ پارێزگای به‌سره‌ به‌هۆی ئاوی پیسه‌وه‌ تووشی نه‌خۆشی ریخۆڵه‌ بوون، به‌رز بووه‌وه‌، وتیشی، رێژه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ خوێواوكی "شه‌تلعه‌ره‌ب" تووش بوون گه‌یشتووته‌ 18 هه‌زار كه‌س، هۆشداریشی ئه‌وه‌ی دا ئه‌و حاڵه‌تانه‌ به‌رزبێته‌وه‌ و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ بۆ كۆلێرا گه‌شه‌ بكات.

له‌ پارێزگای به‌سره‌ شاندێكی كۆمسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ له‌ عێراق سه‌ردانی پارێزگاكه‌یان كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ حاڵه‌تی پیسبوون بكه‌ن، له‌ لێدوانێكدا وتی، تاكو ئێستا كۆمسیۆن 18 هه‌زار حاڵه‌تی دۆكیۆنێنت كردوه‌، ئه‌وانیش له‌نێوان سكچوون و ژانی توندی گه‌ده‌ و رشانه‌وه‌ی هه‌مه‌جۆری ته‌مه‌ن و ته‌واوی خانه‌واده‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی به‌سره‌ ده‌بینرێن.

ئه‌و شانده‌ی كۆمسیۆنی به‌سه‌رۆكایه‌تی جاسم موسه‌وی و ژماره‌یه‌ك ئه‌ندام، به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی خوێیان له‌ سه‌رجه‌م ئاسته‌كانی ئاوی خوارد‌نه‌وه‌ له‌ "شه‌تلعه‌ره‌ب" و وه‌ستانی ئاوی خواردنه‌وه‌ی ناوشه‌ نشینه‌كان و زۆربوونی پیسی كیمیایی و بایه‌لۆژی " شه‌تلعه‌ره‌ب " به‌هۆی پاشماوه‌ی ناوچه‌ پیشه‌سازییه‌كان و زێڕاب و هه‌روه‌ها كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاوی هاتوو بۆ به‌سره‌ و ئه‌و زیاده‌ڕۆییانه‌ی له‌سه‌ری كراوه‌، دۆكیۆمنت كردوه‌.

شانده‌كه‌، بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ و له‌لایان دۆكۆمنت كراوه‌، ئه‌و زیاده‌ڕۆییانه‌ی له‌لایه‌ن وڵاتانه‌وه‌ به‌ فڕیدانی پاشماوه‌ و خۆڵ و خاشاك بۆ شه‌تلعه‌ره‌ب و گۆڕینی زێی كارون بووه‌ته‌ هۆی كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی مرۆیی له‌ ناوچه‌كه‌ و به‌هۆیه‌و زیانی زۆری به‌ كشتوكاڵه‌وه‌ گه‌یاندووه‌ و مه‌ترسی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر تاكه‌كان دروست كردوه‌.

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان هۆشداری دا له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر به‌په‌له‌ نه‌دۆزرێته‌وه‌ تاكو ناوه‌ڕاستی ئه‌یلولی داهاتوو مه‌ترسی هه‌یه‌ ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ بۆ كۆلێرا گه‌شه‌ بكات.





ئەم هەواڵە 2227جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad