English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی گه‌وره‌ترین هاوكاری ده‌گه‌یه‌نێته‌ شاری به‌سره‌
2018-08-29 [01:59 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌چوارچێوه‌ی كاره‌ خێرخوازیی و مرۆییه‌كانیدا، له‌ڕێگه‌ی هه‌ڵمه‌تێكه‌وه‌ هاوكاری كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ ئاوی خواردنه‌وه‌ له‌ڕێگه‌ی (24) ترێله‌ ده‌گه‌یه‌نێته‌ شاری به‌سرا كه‌ به‌هۆی كه‌می ئاوی خواردنه‌وه‌ ده‌ناڵێنن.

خه‌ڵكی به‌سره‌ به‌هۆی نه‌بوونی ئاوی خواردنه‌وه‌و پیسبوونی ژینگه‌ی شاره‌كه‌وه‌، رووبه‌ڕووی كێشه‌و گرفتی ته‌ندروستی و به‌دخۆراكی و بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تا و نه‌خۆشی بوونه‌ته‌وه‌، له‌م چوارچێوه‌یه‌دا منداڵان زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌می ئه‌و كاره‌ساته‌ سروشتیه‌ن، بۆیه‌ ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌یی خۆی كه‌ ئه‌ركی خزمه‌تكردن به‌ مرۆڤایه‌تی، بڕیاریدا كۆمه‌ك و هاوكارییه‌كانی بگه‌یه‌نێته‌ خه‌ڵكی شاره‌كه‌، ئه‌م هاوكارییانه‌ پێكهاتووه‌ له‌ ئاوی خواردنه‌وه‌، كه‌ بڕی (200.000) هه‌زار سێتی ئاو پێكهاتووه‌ كه‌ ده‌كاته‌ (1.200.000) بوتڵی ئاو، ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ له‌ به‌شێكی زۆری گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری به‌سرا به‌سه‌ر خه‌ڵكدا دابه‌ش ده‌كرێن.

له‌و باره‌یه‌وه‌ موسا ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌باره‌ی هه‌ڵمه‌تی گه‌یاندنی هاوكاری بۆ خه‌ڵكی به‌سرا رایگه‌یاند: وه‌كو ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌سه‌ره‌تای ئه‌و گرفت و قه‌یرانانه‌ی له‌شاری به‌سرا سه‌ریانهه‌ڵدا به‌تایبه‌تی پیسبوونی ژینگه‌ی شاره‌كه‌و سه‌رهه‌ڵدانی چه‌ندین نه‌خۆشی، بیرمان له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ چۆن بتوانین له‌ یه‌كێك له‌ سێكته‌ره‌كانی ژیاندا خزمه‌تێكی خه‌ڵكی شاره‌كه‌ بكه‌ین، بۆیه‌ پلانمان دانا هاوكاریی له‌ڕووی دابینكردنی ئاوی خواردنه‌وه‌ جێبه‌جێ بكه‌ین و ئێستاكه‌ تیمه‌كانمان به‌ره‌و شاری به‌سرا به‌ڕێگاوه‌ن و سبه‌ینێ ده‌ست به‌ جێبه‌جێكردنی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ ده‌كه‌ن و تیایدا (100.000) سێتی ئاو دابه‌ش ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: له‌ ئایینده‌دا هه‌وڵده‌ده‌ن هاوكاری و پێداویستی دیكه‌ بۆ خه‌ڵكی شاره‌كه‌ دابین بكه‌ین.

 





ئەم هەواڵە 2320جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad