English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە زریانی ماریادا دوو هەزار و نۆ سەد و حەفتا و پێنج کەس لە پۆرتۆریکۆ گیانیان لەدەستداوە
2018-08-29 [02:31 AM]

ZNA - هەولێر


بەپێی رووماڵێکی تایبەت کە لەلایەن دەستەیەکی ئاکادمیی ئەمریکییەوە ئەنجامدراوە، دەرکەوتووە کە لە زیارنی ماریا کە ئەیلولی ساڵی رابردوو لە دوورگری پۆرتۆریکۆی دا، ئەم ژمارە زۆرەی خەڵک گیانیان لەدەستداوە کەچی حکومەت تەنیا ئاماژەی بە ٦٤ قوربانی کردووە.

پارێزگاری سان خوان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا دانی بەوە نا کە لە لێکدانەوەکانیان سەبارەت بە ژمارەی قوربانیان هەڵەیان کردووە، بەڵام رەتی کردەوە هیچ پاڵنەرێکی سیاسی لە پشت ئەم هەڵەیە بێت. 

لە مانگی کانوونی یەکەمی پارەوە حکومەت بڵاوکردنەوەی زانیاریی سەبارەت بە ژمارەی قوربانیانی زریانەکە راگرت.  بەپێی راپۆرتەکان، زۆربەی قوربانیان کەسانی بەتەمەن یان منداڵەکان بوونە و بە هۆی پچڕانی کارەبا یان نەبوونی ئاوی خاوێن گیانیان لەدەستداوە.





ئەم هەواڵە 5848جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad