English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرشەلۆنە گرێبەست لەگەڵ یاریزانێکی دیکەش مۆر دەکات 
2018-08-29 [02:40 AM]

ZNA – ھەولێر 



یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بەردەوامە لە گرێبەست کردن لەگەڵ یاریزانان و ئەم جارەش گرێبەستی لەگەڵ یاریزانێکی لاو مۆر کرد. 


بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی سپۆڕتی کەتەلۆنی , لە چەند رۆژی داھاتوو یانەی بەرشەلۆنە بەفەرمی گرێبەست لەگەڵ یاریزانی لاوی ئۆرۆگوایانی رۆنالد ئارۆخۆ مۆردەکات. 

لەھەواڵەکە ھاتووە , ئارۆخۆ تەمەنی ١٩ ساڵە و لە یانەی بۆستن ریڤەر یاری دەکات و یەکێکە لە بەرگریکارە بە تواناکان چونکە درێژی ١٨٨ سم و جەستەیەکی بەھێزی ھەیە . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، یانەی بەرشەلۆنە لەبەرامبەر گرێبەست کردن لەگەڵ ئارۆخۆ بڕی پێنج ملیۆن یۆرۆ دەدات و ئەم وەرزەش ئارۆخۆ لە تیپی دووەمی یانەی بەرشەلۆنە یاری دەکات. 

 


یاسین ئەحمەد
 





ئەم هەواڵە 13048جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad